له دێرزوور به‌هۆى بۆردومانى داعشه‌وه 29 هاووڵاتى بريندار بوون
داعش به مووشه‌ك و بۆمبى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى بۆردومانى گه‌ڕه‌كى قسور و جۆره‌ى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى مووشه‌كبارانكردنى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى دێرزوور له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا له لايه‌ن داعشه‌وه، 29 هاووڵاتى كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن بوون بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سووريا (سانا)، بڵاويكرده‌وه، داعش به مووشه‌ك و بۆمبى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى بۆردومانى گه‌ڕه‌كى قسور و جۆره‌ى كردووه و به‌و هۆيه‌وه 29 كه‌س كه زۆربه‌يان منداڵ و ژن بوون، بريندار بوون.
به گوێره‌ى لێدوانى جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندرووستى شاره‌كه، دكتۆر ئه‌كره‌م جورى، 3 له برينداره‌كان برينيان سه‌خته و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانيان هه‌يه.