به ڤیدیۆ، هیگواین سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به یوڤی به‌خشی
گۆرگه‌كانی رۆماش له شكست رزگاریان بوو
له خولی سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به دووانه‌یه‌كی هیگواین له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی پێسكارای برده‌وه، یانه‌ی رۆما و ئاتلانتا به به‌رامبه‌ربوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یاریگه‌یان جێهێشت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 نیسانی 2017، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی پێسكارا بووه‌وه، له خوله‌كی 22 هیگواین گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 43 گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد، ئه‌م دوو گۆڵه هیگواین ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گه‌یانده 23 گۆڵ.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به 77 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی خوله‌كه پته‌وتر كرد، یانه‌ی پێسكارا به 14 خاڵ له پۆلینی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه مایه‌وه، به‌مه‌ش بۆ دابه‌زین له خوله‌كه نزیكترین به‌ربژێره.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی رۆمای دووه‌می سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا كه‌وته داوی یه‌كسانبوون، له خوله‌كی 22 جاسمین كۆریش یانه‌ی ئاتڵانتای به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له گێمی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 50 هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی رۆما (ئێدێن دزیكۆ) ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گه‌یانده 24 گۆڵ و هاوشانی ئه‌ندریا بێلۆتی هێرشبه‌ری تۆرینۆ به هاوبه‌شی پێشه‌نگیان گرته ده‌ست.