هێشتا ئه‌سه‌د نزیكه‌ی 700 تۆن كیمیایی هه‌یه
"مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ چه‌كێكی كیمیایی ئه‌سه‌دی له‌ناو نه‌بردووه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای سوپای سووریا، كه ئێستا جیابوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت: "هێشتا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، 700 تۆن مه‌وادی كیمیایی ماوه".
عه‌مید زاهیر ساكت، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف رایگه‌یاند، هێشتا سه‌دان تۆن كیمیای له‌ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د و سوپاكه‌یدا ماون و له پرۆسه‌یه‌كی نهێنیدا، گواستوونیه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و عه‌میده بۆ رۆژنامه‌كه، رژێمی سووریا، به نهێنی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی بردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی حیمس، له‌وێوه‌ش بۆ چیاكانی نزیك به‌نده‌ری ته‌ڕتووس، كه ئێستا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسیای لێ جێگیركراوه.
ساكت ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی مووشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شوعێرات، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هیچ چه‌كێكی كیمیایی ئه‌سه‌د له‌ناو نه‌چووه، چونكه ئه‌و چه‌كانه، به‌ر له ئه‌نجامدانی بۆردومانه كیمیاییه‌كه‌ی خان شێخۆن، هێنراونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی شعێرات.
رۆژی 4ی نیسانی ئه‌مساڵ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د، به چه‌كی كیمیایی شارۆچكه‌ی خان شێخۆنی ئیدله‌بیان بۆردومان كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
دوای ئه‌و بۆردومانه‌ش، ئه‌مه‌ریكا به 59 مووشه‌كی تۆماهۆك، فڕۆكه‌خانه‌ی شوعێراتی بۆردومان كرد و راشیگه‌یاند، بۆردومانه‌كه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بووه.
هه‌رچی حكوومه‌تی سووریایه، به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان چه‌كی كیمیاییان به‌كارنه‌هێناوه.
