به‌ڤیدیۆ... یوڤی به‌بێ ئه‌ستێره كوشنده‌كه‌ی رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه؟
یانه‌ی یوڤێنتۆس له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی تۆمار كرد، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا، گومان له به‌شدارییكردنی له یاری چوون به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دروستبووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 نیسانی 2017، پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس، له خوله‌كی 54 به‌هۆی ئازار له پاژنه‌ی پێیدا یاریگه‌ی جێهێشت، به‌مه‌ش یوڤی له كاتێكی هه‌ستیاردا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دروست بوو.
یانه‌ی یوڤێنتۆس هێشتا له‌سه‌ر چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی دیبالا هیچ شتێكی فه‌رمی بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ساتی ئازاره‌كه‌ی دیبالا كردووه و پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌م یاریزانه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی یاریگه‌ی كامپ نوو بكات.
دیبالای 23 ساڵ، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه له‌گه‌ڵ یوڤی درێژ كرده‌وه، له دوایین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له بارسێلۆنا تۆمار كرد.