به ڤیدیۆ...مانچێسته‌ر سیتی گۆڵبارانی ساوسهامپتنی كرد
چه‌ندان ئامار و داتای نوێ تۆمار كران
له گه‌ڕی 33ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساوسهاپتن به 3 گۆڵ و 3 خاڵ له یاریگه هاته‌ده‌ره‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م مانچێسته‌ر 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
سه‌ره‌تا ڤینست كه‌مپانی به‌رگریكاری به‌لجیكی گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، دواتر لیرۆی سانی ئه‌ڵمانی له خوله‌كی 77 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له خوله‌كی 88 به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م به ته‌واوه‌تی یانه‌ی ساوسهامپتنی بێهیوا كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵ.
ئاماره گرینكه‌كانی یارییه‌كه:
ـ مانچێسته‌ر سیتی له كۆی 31 یاری ئه‌م وه‌رزه، هه‌ژده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 16 گۆڵ.
ـ ڤینسنت كه‌مپانی به‌رگریكاری به‌لجیكی له دوای 2015ـه‌وه یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد.
ـ كیڤین دی برۆینی ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 13 ئه‌سیست خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیسته له پرێمه‌رلیگ.
مانچێسته‌ر سیتی دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه، كۆی خاڵه‌كانی له ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بۆ 64 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی ساوسهامپتن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 40 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م ده‌بینرێت.