له گوندێكی عه‌له‌وی نشین له ئاوده‌ست ده‌نگ ده‌درێت
ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ی قوتابخانه ماوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ده‌نگده‌رانی گوندی عه‌له‌وی نشینی یازر له ناوچه‌ی بۆغازقاله له پارێزگای چۆروم له باكووری توركیا له ئاوده‌ست ده‌نگ به ریفراندۆمی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه جمهوورییه‌ت له زاری دانیشتوانی گونده‌كه بڵاویكرده‌وه، 10 ساڵه قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌یان رووخاوه و به هۆی نه‌بوونی بینا له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه قوتابییه‌كانیان بۆ قوتابخانه‌یه‌كی دیكه ده‌نێرن.
به‌هۆی نه‌بوونی شوێن، ده‌نگده‌رانی ئه‌م گونده له ئاوده‌ستی قوتابخانه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ی قوتابخانه نه‌ڕووخاوه. دانیشتوویه‌كی ئه‌م گونده به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "هه‌ر كه‌س سه‌ردانی ئێره‌ی كردووه كێشه‌كه‌مانی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه"، دەشڵێت "له ئیستانبوڵ له ژێر ده‌ریا رێگه‌ی ئاسن بۆ هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دروست ده‌كه‌ن، بۆ گرنگی به ئێمه ناده‌ن".
ریفراندۆمی توركیا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 ماده‌ی ده‌ستوور، له‌وانه گۆڕینی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیپێكرد.




