ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كۆمه‌ڵێك قه‌ده‌غه‌یی له سه‌ر هه‌ندێ شوێن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دانراون و زیاتر له 55 ملیۆن كه‌سیش مافی ده‌نگدانی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا بۆ گۆڕینی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ستیپێكرد.
55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 167 هه‌زار و 140 سندووقی ده‌نگدان دانراون. بۆ یه‌كه‌مجاریشه ملیۆنێك و 269 هه‌زار و 282 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵێ.
بۆ ده‌نگدانی زیندانه‌كانی توركیاش 461 سندووق دانراون.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له ماڵپه‌ری خۆی شوێنی ده‌نگدانی هه‌ر یه‌ك له ده‌نگده‌رانی دیاریكردووه، كه ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ره‌وه شوێنی ده‌نگدانی خۆیان ببێننه‌وه.
له ریفراندۆمی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا، به‌ڵگه‌ی دوو ره‌نگی بۆ دوو وشه‌ی جیاوازی "به‌ڵێ" و "نا" دیاریكراوه. ئه‌وانه‌ی به "به‌ڵێ" ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵگه‌ی ره‌نگی سپی هه‌ڵده‌بژێن كه له‌سه‌ری نووسراوه "به‌ڵێ" و ئه‌وانه‌شی به ده‌نگی "نا" به‌شداری له ریفراندۆمه‌كه ده‌كه‌ن، ره‌نگی قاوه‌یی هه‌ڵده‌بژێن، كه وشه‌ی "نا" له‌سه‌ری نووسراوه.
ده‌نگدان له توركیا له دوو كاتی جیاواز ده‌ستپێكرد، له ناوچه‌كانی باكووری كوردستان تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی توركیا له 32 پارێزگا كاتژمیڕی 7:00 به كاتی توركیا ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر 16:00 به‌رده‌وام ده‌بێت. له ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا كاتژمێر 8:00 ده‌ستپێكرد و كاتژمێر 17:00 كۆتایی دێت.
10 پارتی سیاسی به‌شدارییان له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ریفراندۆمی ده‌ستووریان كردبوو، كه له سه‌ر دوو به‌ره‌ی "به‌ڵێ" و "نا" دابه‌ش ببوون. گرنگترینیان هه‌ر چوار پارتی ناو په‌رله‌مانی توركیان كه دوو به دوو دابه‌شبوون و نوێنه‌رانی هه‌ر 10 پارتی چاودیری پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا
ریفراندۆمی هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 ماده‌ی ده‌ستوور له ده‌ره‌وه‌ی توركیا له 57 وڵات به دانانی 120 سندووقی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو، كه له رۆژی 27 ئاداری رابردوو ده‌ستپێكردبوو و له رۆژی 9 نیسان كۆتاییهات. ملیۆنێك و 326 هه‌زار و 70 ده‌نگده‌ری توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگیاندا.
ده‌نگدان له گومرهكانی توركیا، رۆژی 27 ئاداری رابردوو ده‌ستپێكردبوو و ئه‌مرۆ له رۆژی گشتی ده‌نگدان كاتژمێر 17:00 كۆتایی پێدێت.
قهدهغهییهكانی رۆژی ده‌نگدان
ئه‌مرۆ كاتژمێر 6:00 تا كاتژمێر 24:00 شوێنی فرۆشتنی ماده كحولییه‌كان داده‌خرێت و فرۆشتن و پێشكه‌شكردنی له شوێنه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه.
شوێنی ئاهه‌نگ گێران له ماوه‌ی ده‌نگدان داده‌خرێن و ته‌نیا ده‌توانن خواردن پێشكه‌ش بكه‌ن.
بێجگه له هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌س مافی هه‌ڵگرتنی چه‌كی نییه و په‌خشی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و په‌خشه‌كانی دیكه تا كاتژمێر 16:00 هیچ هه‌واڵێك و به‌راوردێك له باره‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدان بڵاو ناكه‌نه‌وه.
ته‌واوی په‌خشه‌كان پاش كاتژمێر 21:00 ئازاد ده‌بن، به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت به‌ر له كاتی دیاریكرا رێگه به په‌خشی میدیاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بدات.