دوای "به‌ڵێ" ئه‌م گۆڕانكاریانه له توركیا رووده‌ده‌ن
گه‌لی توركیا چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاریده‌كه‌ن و شه‌ڕی گۆڕینی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مڕۆ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
توركه‌كان چوونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به "به‌ڵێ" و "نه‌خێر" چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاریده‌كه‌ن، یان سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ك پێشوو ده‌هێڵنه‌وه، كه ئه‌ویش پێویستی به "نه‌خێر"ـی زۆرینه‌یه، یان زۆرینه "به‌ڵێ" ده‌كات و ده‌ستووره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕن.
راپرسییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/4/2017 حه‌وته‌مین و گرنگترین راپرسیه له‌و وڵاته‌دا ده‌كرێت، چونكه ئه‌م راپرسییه ده‌یه‌وێت ده‌ستوور هه‌مواربكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار فراوان بكات.
زیاتر له 55،3 ملیۆن كه‌س بۆیان هه‌یه به‌شداری ئه‌و راپرسییه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و راپرسیانه‌ی پێشتر بۆ ده‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌كه كراوه، ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش واتا سه‌رۆكایه‌تییه‌كی به‌هێز جێگه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی توركیا ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خه‌ون و ئامانجی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه.
ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپاش دیاری ده‌كات،ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی، كه بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و وڵاته‌كه‌شی زۆرترین ئاواره و په‌نابه‌ری سووریی و عێراقی لێیه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان كه چاوی له‌وه‌یه پاش داخستنی سندوقه‌كان كورسییه‌كه‌ی هێزی زیاتری پێبدرێت، گوتوویه‌تی" به‌و رێككه‌وتنه‌دا ده‌چینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش واتای شكاندنی به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئه‌و لێشاوه په‌نابه‌ره‌یه".
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی توركیا بڵێن"به‌ڵێ" ده‌ستووری توركیا ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌ردا دێت.
فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆككۆمار
ئه‌و هه‌مواركردنه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی جێبه‌جێكردن، له سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌رۆككۆمار، هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت وه‌زیره‌كان و گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی دامه‌زرێنێت.
هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و پۆسته‌ی ئێستا بینالی یڵدرم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
به‌گوێره‌ی هه‌مواركردنه‌كه، رێگه به سه‌رۆك ده‌درێت راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رداته كاروباری دادگاكان.
سه‌رۆك به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت 6 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی و داواكارانی گشتی ئه‌وانه‌ی ده‌توانن له ناو دادگاكان‌دا خه‌ڵك دامه‌زرێنن و له كار لابده‌ن، دابمه‌زرێنێت، په‌رله‌مانیش 7 ئه‌ندامی دیكه داده‌مه‌زرێنێت.
هه‌روها دوای هه‌مواركردنه‌كه دادگای سه‌ربازیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه پێشتر ئه‌و دادگایه هێنده باڵاده‌ست بووه، ساڵی 1960 بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ "عه‌دنان میندیریس، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا ده‌ركردبوو.
باری نائاسایی
به‌گوێره‌ی چاكسازییه‌كانی ده‌ستوور، له كاتی "راپه‌ڕین دژی نیشتیمان" و دروستبوونی توندوتیژیی بۆ په‌رتكردنی ریزه‌كانی گه‌لی توركیا، له‌وكاته‌دا یه‌كسه‌ر باری نائاسایی ده‌سه‌پێنرێت.
سه‌رۆك خاوه‌نی بریاری باری نائاساییه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ماوه‌كه‌ی كه‌مكه‌نه‌وه یان زیادی بكه‌ن، یان باری نائاسایی هه‌ڵبگرن.
یه‌كه‌م ماوه‌ی باری نائاسایی 6 مانگه، واتا ماوه‌كه‌ی له 12 هه‌فته‌كه‌ی ئێستای ده‌ستوور زیاتره، دوای هه‌مواركردنه‌كه، په‌رله‌مان هه‌ر جارێك بۆی هه‌یه 4 مانگی دیكه‌ش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك درێژیبكاته‌وه.
په‌رله‌مان
ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران دوای گۆڕانكاریی ده‌ستوور، له 550 كه‌سه‌وه زیاد ده‌كرێت بۆ 600 ئه‌ندام، ته‌مه‌نی ئه‌ندام په‌رله‌مانیش له 25 بۆ 18 ساڵ كه‌مده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشووتر هه‌ر 4 ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت، دوای گۆڕانكارییه‌كه ده‌بێته 5 ساڵ جارێك.
په‌رله‌مان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساكان ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه چاودێری كاره‌كانی سه‌رۆك بكات، له كاتێكدا سه‌رۆك هه‌موو بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بگرێته ئه‌ستۆ.
به‌ڵام سه‌رۆك ناتوانێت هیچ مه‌رسومێك ده‌ربكات كه پرسێكی ته‌واو یاسایی بێت.
ئه‌گه‌ر هاتوو گومانی ئه‌نجامدانی تاوان له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه دروستبێت، له‌سه‌ر په‌رله‌مانه داوای كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكات، ئه‌وه‌ش به داخوازی 3/5 ژماره‌ی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
له ده‌ستووره‌كه‌دا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیاریكراوه كه 3/11/2019 یه و هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و په‌رله‌مان له یه‌ك كاتدا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌مواركردنه‌كه، سه‌رۆك بۆ 5 ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت و بۆی هه‌یه دوو خول سه‌رۆك بێت، ناچاریش نییه په‌یوه‌ندی به حزبه‌كه‌یه‌وه ببچڕێت.
ئه‌م گۆڕانكاریانه له كاتێكدایه، ئه‌گه‌ر بێتوو، ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن.
ئێستا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیایه و له 14/8/2014 وه بووه‌ته سه‌رۆككۆمار پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رۆكوه‌زیران بوو.
ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستووره‌كه هه‌مواركراو ساڵی 2019 هه‌ڵبژراردن كرا، ئه‌ردۆغان ده‌توانێت بۆ دوو خولی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركه‌وت، واتا تا ساڵی 2029 هه‌ر سه‌رۆك ده‌بێت، ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاداران پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه روونكردنه‌وه بده‌ن، ئایا ئه‌م خوله‌ی ئیستای بۆ هه‌ژماركراوه یان له 2019 وه ده‌ست پێده‌كانت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)