سانچێز له نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
تا دێت یانه‌ی ئارسێناڵ به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌كات، به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه چاوه‌ڕوانی هاوینی داهاتوو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه جێبهێڵن، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی زۆرترین كۆشش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتووگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری چیللی یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوه به هه‌ر نرخێك بێت درێسی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو به سانچێز بپۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی سانچێز هه‌یه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه هێرشبه‌ره چیللییه‌كه به‌ڵێنی به گواردیۆلا داوه ئه‌گه‌ر له ئارسێناڵ بڕوات رووده‌كاته مانچێسته‌ر سیتی.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپ، گرێبه‌سته خه‌یاڵییه‌كه‌ی سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به ئاسانی ده‌توانێت سانچێز له مانچێسته‌ر سیتی پاشگه‌ز بكاته‌وه.
ئالێكس سانچێزی 28 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئۆدێنزی ئیتاڵی و ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا كردووه، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده ئارسێناڵ، به گوێره‌ی میدیاكانیش به‌هۆی مه‌ترسی به‌شدارینه‌كردنی ئارسێناڵ له چامپیۆنزلیگی داهاتوو، سانچێز بڕیاریداوه ریزه‌كانی تۆپوه‌شێنه‌كان جێبهێڵێت.