له باكووری كوردستان ساخته‌كاری ده‌كرێت
مۆری "به‌ڵێ" به به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدان دراوه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ریحانلی له پارێزگای هاتای هاوسنووری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ساخته‌كاری له ده‌نگدانی ریفراندۆمی توركیا كرا.
ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویكرده‌وه له هه‌ندێ له‌و 159 سندووقانه‌ی بۆ ناوچه‌ی ریحانلی دانراون ساخته‌كاری كراوه و به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌نگ بدات، مۆری ده‌نگدانی به "به‌ڵێ" له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدان دراوه.
ئاژانسه‌كه له‌مباره‌وه گوتی ده‌نگدان له ریحانلی كاتژمێر 8:00 ده‌ستیپێكرد و ده‌نگداران پاش ئه‌وه‌ی چوونه شوێنی ده‌نگدان هه‌ستیان به بوونی ئه‌م مۆره له سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدانیان كرد و ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی خۆشیان له‌م باره‌وه ده‌ربڕی.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌لبژاردن هه‌ندێ له‌و سندووقانه‌ی كه مۆرێ "به‌ڵێ" له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ده‌نگدان درابوو، كۆكرده‌وه و بۆ ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگ راوه‌ستا و دووباره ده‌ستیپێكرده‌وه.