ئه‌مڕۆ مۆرینهۆ و كۆنتی ئاگر له پرێمه‌رلیگ به‌رده‌ده‌ن
سپێشه‌ڵ وه‌ن هاته ده‌نگ
له یاری لوتكه‌ی گه‌ری 33ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، له یاریی چوون كۆنتی به‌شكستێكی جه‌رگبڕ و به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی له مان یونایتد بردبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 نیسانی 2017، له یاریگای ئۆڵدترافۆرد، له كاتژمێر 18:00 مانچێسته‌ر یونایتد بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی یاری چوون پێشوازی چێڵسی ركابه‌ری ده‌كات.
خۆرزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری مانچێسته‌ر ده‌یه‌ویت له‌م یاریه تۆله له‌یانه‌كه‌ی پێشووی بكاته‌وه‌و شین پۆشه‌كان له‌به‌رده‌می شه‌یتانه سووره‌كان له‌زه‌وی بدات.
خۆزێ مۆرینهۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، له لێدوانێكدا، نایشارێته‌وه كه یانه‌ی چێڵسی له ئه‌وان به‌هێزترن، ده‌شڵێت: ئه‌وانیش وه‌ك ئیمه مرۆڤن و له‌سه‌ر دوو قاچ ڕاده‌كه‌ن، بۆیه له تۆپی پێ هه‌موو شتێك چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
مانچێسته‌ر یونایتد له 32 یاری رابردوو 15 بردنه‌وه و 12 یه‌كسان بوون و 3 شكستی هه‌یه و به‌كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ له شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه، چێڵسیش له 31 یاری رابردوو، 75 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و به ته‌نیا لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگی گرتووه.