له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها یه‌ك كه‌سی ده‌ڵێت نه‌خێر
"ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وێت نه‌هامه‌تییه‌كانمان نامێنن"
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 9:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ 16/4/2017، حسێن ئه‌وستونپاس، ئه‌پارتمانه ساده‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی قاسم پاشای شاری ئیستانبوڵ جێهێشتوو، چوو ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كه‌سه بدات كه پێی وایه، توركیا رزگار ده‌كات.
حسێن پێیوایه " ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" هاوڕێ و دراوسێی پێشووی، ئه‌و چانسه گه‌وره‌یه كه پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه باوه‌شی پێدابكرێت.
حسێنی ته‌مه‌ن (67 ساڵ) كارمه‌ندێكی خانه‌نشینكراوی بواری میكانیكه و وێنه‌یه‌كی خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری به دیواری ژووره‌كه‌یدا هه‌ڵواسیووه و ده‌ڵێت"سه‌قامگیریم ده‌وێ" و ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وێت،"نه‌هامه‌تییه‌كانمان نامێنن".
له‌و رێگایه‌ی حسێنی پێدا رۆیشت، پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌ش به ناوی "ئۆزكان یڵدرم" كه نانه‌وای هه‌یه، به‌ره‌و سندوقی ریفراندۆم ده‌ڕۆیشت، هه‌ر چه‌نده دراوسێكه‌ی به‌ڵێی ده‌ویست، به‌ڵام ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌چوو، به گۆرانكارییه ده‌ستوورییه‌كه بڵێت"نه‌خێر" و رێگه نه‌دات به‌و هۆیه‌وه ئه‌ردۆغان له پاش كه‌مال ئه‌تاتورك ببێته به‌هێزترین سه‌رۆك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مواركردنه‌كه ئه‌و هێزه‌ی پێده‌دات.
ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ" هه‌ر كاتێك هێزی سیاسییه‌كان زیاد بكات، پله‌ی لێكچواندنیان به دیكتاتۆره‌كان به‌رزده‌بێته‌وه.
ئۆزكان له ده‌ره‌وه‌ی نانه‌واكه‌یشی دروشمی "نه‌خێر"ـی هه‌ڵواسیووه، ئه‌و پیاوه ته‌نها كه‌سه له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا دژی خواستی ئه‌ردۆغانی كۆنه دراوسیی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌شدا، ئه‌ردۆغان به منداڵی یاری كردووه، له‌وێش لافیته و دروشمی زۆر بۆ پاڵپشتی كوڕه پێشووه‌كه‌ی گه‌ڕه‌ك هه‌ڵواسراون، ته‌نیشت رێگاكانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش، پڕكراون له وێنه‌ی ده‌م و چاوی سه‌رۆك. خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ڵێن" سه‌رۆك كه‌سێكه پاداشتی شوێنكه‌وتووانی ده‌داته‌وه".
حسێن ده‌ڵێت" پێشتر له‌م گه‌ڕه‌كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بۆ نان و ئاو وه‌ستاوین، كاتێكیش هاوسه‌ره‌كه‌ی دایكم مرد(باوكی خۆی مردووه و دایكی مێردی به پیاوێكی دیكه كردبوو) لێره ئه‌مبۆڵانس نه‌بوو تا بیگوازێته‌وه، ئه‌ردۆغان هات یارمه‌تیدام تا له گۆڕستان بیشارمه‌وه.
به‌ڵام وه‌ك حسێن ده‌ڵێت" له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان چووه‌ته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، ده‌رمانی هاوسه‌ره نه‌خۆشه‌كه‌م كه شێرپه‌نجه‌یه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێت و له ماوه‌ی 24 كاتژمێریشدا به‌رده‌وام له گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ئاو هه‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ ملیۆنان كه‌سی وه‌ك "حسێن" و "ئۆزكان" چوونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و تا ئێواره‌ش ده‌چن، دیارنییه ئه‌وانه‌ی وه‌ك حسێن بیرده‌كه‌نه‌وه زۆرترن تا ئه‌ردۆغان له یاریزانی پێشووی گه‌ڕه‌كه بچوكه‌كه‌یه‌وه بكه‌نه‌وه به یاریزانه گه‌وره‌كه‌ی وڵات، یان زۆربه‌یان وه‌ك "ئۆزكان"ـن و رێگه‌ناده‌ن ئه‌ردۆغان هێنده ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت تا له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دانیشت، خۆی لێ نه‌بێت به سوڵتان".