ئه‌مريكا بير له ناردنى 50 هه‌زار سه‌رباز بۆ سووريا ده‌كاته‌وه
به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
له كۆشكى سپى ئه‌مريكا باس‌وخواسى ئه‌وه هێنراوه‌ته ئاراوه، كه 50 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مريكا ره‌وانه‌ى سووريا بكرێن به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا.
گۆڤارى نيويۆرك بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له ئێستادا كۆشكى سپى سه‌رقاڵى توێژينه‌وه‌ى ئه‌و بابهتهيه و به پێشنيازى ناردنى 50 هه‌زار سه‌رباز بۆ سووريا له ئارادايه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مريكى بڵاويكردووه‌ته‌وه، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا هربرت ماكماستر، ئاماژه‌ى به‌وه داوه، ئه‌و پێشنيازه جێى دوودڵى و ته‌نانه‌ت رهتكردنهوهشه، به‌ڵام پێشنيازێكه هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌و به‌رپرسه روونيشيكرده‌وه، فه‌رمانده‌كانى پنتاگۆن له‌و بڕوايه‌دان، ده‌كرێت بير له‌وه بكرێته‌وه هاوكار و پشتيوانى ناوخۆيى درووستبكرێن و پشتيوانيان لێبكرێت و هاوكات گورزه ئاسمانييه‌كان زياتر بكرێن و مه‌شق و راهێنانى زۆرتر به گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بكرێت.