ئه‌مريكا: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان دژى كۆرياى باكوور كراوه‌ن
هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌م ئه‌مريكا كراوه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا هربرت ماكماستر رايگه‌ياند، هه‌موو بژاره‌كان له به‌رده‌م ئه‌مريكا كراوه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور.
گوتيشى: ئه‌مريكا له‌و هه‌ڕه‌شانه بێده‌نگ نابێت كه له‌لايه‌ن كۆرياى باكووره‌وه به ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه ناووكييه‌كان درووست ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه نامانه‌وێت، سرووشتى ئه‌و كاردانه‌وانه بخه‌ينه‌ڕوو، كه به‌رامبه‌ر به ره‌فتاره‌كانى كۆرياى باكوور پيشانى ده‌ده‌ين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆكى ئه‌مريكا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا قبوڵ ناكات.
سه‌باره‌ت به رووسياش راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا هربرت ماكماستر گوتى: ئێستا كاتى لێپرسينهوهيه له رووسيا به هۆى ئه‌و پشتيوانييه‌ى كه له رژێمى ئه‌سه‌دى ده‌كات.