هاووڵاتيانى هه‌ژده‌ وڵات به‌ بێ ڤيزا ده‌چنه‌ رووسيا

حكومه‌تى رووسيا ليستى ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هاووڵاتييه‌كانيان به‌ بێ وه‌رگرتنى ڤيزا ده‌توانن سه‌ردانى رووسيا بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تى رووسيا ليستى ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هاووڵاتييه‌كانيان به‌ بێ وه‌رگرتنى ڤيزا ده‌توانن سه‌ردانى رووسيا بكه‌ن.

مۆسكۆ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تدا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، رايگه‌ياندووه‌، هاووڵاتيانى هه‌ريه‌ك له‌ وڵاته‌كانى: جه‌زائير، به‌حره‌ين، پرۆناى، هيندستان، ئێران، قه‌ته‌ر، چين، كۆرياى باكوور، كوه‌يت، مه‌كسيك، مه‌غريب، ئيمارات، سه‌ڵته‌نه‌ى عه‌مان، سعووديه‌، سه‌نگافور، تونس، توركيا و ژاپۆن، ده‌توانن به‌ بێ ڤيزا سه‌ردانى رووسيا بكه‌ين.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى حكومه‌تى رووسيا، هاووڵاتيانى ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌توانن بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ به‌ ڤيزا و 8 رۆژ به‌ بێ ڤيزا له‌ رووسيا بمێننه‌وه‌ و بۆ وه‌رگرتنى ڤيزاش ته‌نيا له‌ رێى ئه‌ليكترۆنييه‌وه‌ ره‌زامه‌ندى وه‌رده‌گرن.