سه‌رۆكى ئهندۆنيسيا: ته‌مام لێت بڕا ئه‌ى پاشا سه‌لمان
بێهيواى خۆى به‌رامبه‌ر به پاشاى عه‌ره‌بستانى سعوديه پاشا سه‌لمان ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئهندۆنيسيا جوكو يويدودو، بێهيواى خۆى به‌رامبه‌ر به پاشاى عه‌ره‌بستانى سعوديه پاشا سه‌لمان ده‌ربڕى و گوتى: ته‌مام لێت بڕا ئه‌ى پاشا سه‌لمان.
ئه‌و بێهيواييهى سه‌رۆكى ئهندۆنيسيا دواى ئه‌وه هات، كه عه‌ره‌بستان رايگه‌ياند، به بڕى 65 مليار دۆلار سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان له چين ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ته‌نيا به به‌هاى 6.71 مليار دۆلار له ئهندۆنيسيا سه‌رمايه ده‌خاته‌گه‌ڕ.
سه‌رۆكى ئهندۆنيسيا گوتيشى: وه‌به‌رهێنانى سعووديه له ئهندۆنيسيا كه‌م نييه، به‌ڵام سه‌رم سوڕماوه له‌و بڕياره پاشا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زيز بۆ وه‌گه‌ڕخستنى بڕى 65 مليار دۆلار سه‌رمايه له چين.
گوتيشى: ته‌نانه‌ت من چهتريشم بۆ پادشا هه‌ڵكرد، به‌ڵام ئێمه بڕێكى كه‌مترمان به‌ركه‌وتووه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ميوانداريكردنى پاشا سه‌لمان له لايه‌ن وڵاته‌كه‌يه‌وه.
ئهندۆنيسيا ميواندارييهكهى بێ پێشينهى له پادشاى عه‌ره‌بستان كرد، ئه‌و كاته‌ى پاشا سه‌لمان سه‌ردانى جاكارتاى كرد و سه‌رۆك يويدودو خۆى پێشوازى لێ‌كرد و له كاتى باران باريندا خۆى چه‌ترى بۆ هه‌ڵكرد.