یوونس مه‌حموود بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌شداریی له دوایین یاریی خولی نایابی كوردستان ده‌كات
K24 ـ كه‌ركووك
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی كه‌ركووك بۆ دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك سووپرایزی گه‌وره‌ی بۆ هانده‌رانی پێیه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 نیسانی 2017، سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یانەی كەركووك لەگەڵ 3 یاریزان لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە پێشمەرگەی ھەولێر بەشداریان پێی بكات، له نێوانیاندا ناوی یوونس مه‌حموودی گۆڵكه‌ری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بینرێت.
یوونس مه‌حموود پێشتر سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی كه‌ركووك ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت له دوایین ساتی وازهێنانیدا به بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستان خزمه‌تێكی گه‌وره به یانه‌ی دایكی شاری كه‌ركووك بكات.
یانه‌ی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه له گفتووگۆیدایه كه هه‌ردووكیان یاریزانی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی عێراقین، یه‌كه‌میان (بورھان جومعە)ـه كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌فیش كردووه.
دووه‌میان، (ستار یاسین)ـه كه پێشتر یاریزانی یانه‌ی كه‌ركووك بووه و دواتر بۆ ریزه‌كانی زاخۆ گواستراوه‌ته‌وه.
یانه‌ی كه‌ركووك رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات، بردنه‌وه‌ی هه‌رلایه‌كیان راسته‌وخۆ ده‌بێته خاوه‌نی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه.
