په‌رله‌مانتارێكى به‌لجيكا: پێويسته ره‌گه‌زنامه له توركه‌كان وه‌ربگيرێته‌وه
زياتر له نيوه‌ى ئه‌و توركانه‌ى له به‌لجيكان ده‌نگيان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكار داوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى فيدراڵى به‌لجيكا داوايكرد، ره‌گه‌زنامه‌ى به‌لجيكا له‌و توركانه بسه‌نرێته‌وه، كه له به‌لجيكا نيشته‌جێن و مافى هاووڵاتيبوونيان پێ به‌خشراوه.
هندريك بوگارت، په‌رله‌مانتارى به‌لجيكا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو ئه‌و توركانه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌لجيكايان هه‌يه لێيان بسه‌نرێته‌وه.
بوگارت له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر جريوه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: زياتر له نيوه‌ى ئه‌و توركانه‌ى له به‌لجيكان ده‌نگيان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكار داوه، ئێستا ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه سنوورێك بۆ ره‌گه‌زنامه‌ى دووسه‌ر دابنرێت و ئه‌وان سه‌رپشك بكرێن.
دوێنێ پرۆسه‌ى راپرسى بۆ په‌سندكردنى گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا به‌ڕێوه‌چوو.
دواى هه‌ژماركردنى رێژه‌ى له سه‌دا سه‌دى ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وت 51.2 له سه‌د به به‌ڵێ ده‌نگيان بۆ گۆڕانكارييه‌كان دابوو، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى ده‌نگى نه‌خێر گه‌يشتبووه 48.8 و به‌و ئه‌نجامه‌ش گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا په‌سند كران.
به گوێره‌ى ئه‌و گۆڕانكاريانه سيستمى سياسى توركيا له په‌رله‌مانييه‌وه ده‌كرێته سه‌رۆكايه‌تى.