باشترين كات بۆ خوێندنى بيركارى دياركرا

توێژه‌رانى زانكۆى له‌نده‌ن له‌ بريتانيا كاتى نمونه‌ييان بۆ خوێندنى وانه‌ى بيركارى ده‌ستنيشانكرد.

K24 – هه‌ولێر:

توێژه‌رانى زانكۆى له‌نده‌ن له‌ بريتانيا كاتى نمونه‌ييان بۆ خوێندنى وانه‌ى بيركارى ده‌ستنيشانكرد.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌يشتوون، باشترين كات بۆ خوێندنى بيركارى ماوه‌ى پێش نان خواردنه‌.

سه‌باره‌ت به‌ وانه‌ى مێژوو، توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌يشتوون، باشترين كات بۆ خوێندنى مێژوو، دواى نيوه‌ڕۆيه‌.

ئه‌و توێژينه‌وه‌يه‌ له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك فێرخواز ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ى 9 ساڵ به‌رده‌وام بووه‌ و تێيدا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و فێرخوازانه‌ى سه‌ر له‌ به‌يانى وانه‌ى بيركاريان خوێندووه‌، ئه‌نجامى باشتريان به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌وانه‌ى دواى نيوه‌ڕۆ مێژوويان خوێندووه‌ ئه‌نجامى باشتريان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌و توێژه‌رانه‌ روونيان كردووه‌ته‌وه‌، گرنگى توێژينه‌وه‌كه‌يان له‌وه‌دايه‌، كه‌ ده‌توانرێت بۆ دانانى خشته‌ى وانه‌كان له‌ قۆتابخانه‌ و زانكۆكاندا پشتى پێ ببه‌سترێت.

توێژينه‌وه‌كه‌ ماوه‌ى نۆ ساڵ به‌رده‌وام بووه‌ و له‌سه‌ر قوتابخانه‌يه‌كى بولگارى ئه‌نجامدراوه‌.