دوو هاوسه‌ر كاتی پشكنین بۆ منداڵبوون زانیان برا و خوشكی یه‌كترن
دایك و باوكیان مردووه و به منداڵیی هه‌ر یه‌كێكیان له‌لایه‌ن خێزانێكی دیكه‌وه گه‌وره‌كراون
K24 - هه‌ولێر:
له ناكاو ژن و مێردێك تووشی شۆك بوون، كاتێك زانیان برا و خوشكی یه‌كترین، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو دووانه"جمك"ـن و دوای پشكنینی پزیشكی له یه‌كێك له ناوه‌نده پزیشكییه‌كان ده‌ره‌نجامه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و ژن و پیاوه له بنه‌ڕه‌تدا براو خوشكی یه‌كترن، له ویلایه‌تی "میسیسیبی" ئه‌مریكا ده‌ژین و له‌وكاته‌ی بۆ كوتانی بایلۆژی چوون تا ئاماده‌كاری بۆ منداڵ بوون بكه‌ن، زانیوویانه براو خوشكی یه‌كترین و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه پێكه‌وه وه‌ك دوو هاوسه‌ر ده‌ژین.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له‌وباره‌وه نوسیوویه‌تی" ئه‌و دووانه"جمكانه" پاش ئه‌وه‌ی دایك و باوكیان مردووه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له یه‌كتری جیاكراونه‌ته‌وه و هه‌ر یه‌كێكیان دراونه‌ته خێزانێكی جیاواز و هیچ كامیان هه‌واڵی ئه‌وی دیكه‌ی نه‌زانیووه".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی" منداڵه‌كان زانیوویانه دایك و باوكیان نه‌ماوه، به‌ڵام هیچ كامیان ده‌رباره‌ی یه‌كتری زانیاری‌یان نه‌بووه و ئاگاداری یه‌كتر نه‌بوون، ئه‌و دوو خێزانه‌شی ئه‌و منداڵانه‌یان گه‌وره كردووه، پێیان نه‌گوتوون كه ژیانیان چۆن بووه و براكه خوشكێكی هه‌یه و خوشكه‌كه‌ش برایه‌كی هه‌یه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و خوشك و برایه، له كۆلیژ یه‌كتریان بینیووه و بێ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی یه‌كتری هه‌بێت وه‌ك هاوكارێك یه‌كیان ناسیووه، دواتر كه‌وتوونه‌ته داوی خۆشه‌ویستی یه‌كتری بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌بن چ چاره‌نووسێك له چاوه‌ڕوانییاندایه".
دوای ئاشكرابوونی ئه‌و خوشك و برایه له یه‌كتر، دادگای ویلایه‌ته‌كه داوای لێكردوون به زوویی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و داواكاریی جیابوونه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ئه‌مریكا، سزای هاوسه‌رگیری نێوان خوشك و برا ده‌گاته 10 ساڵ زیندانیكرد و غه‌رامه‌یكردنیان به 500 دۆلار، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره هیچ زانیارییه‌كیان نه‌بووه كه خوشك و برای یه‌كترن، پێناچێت هیچ سزایه‌كیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.