به وێنه.. ئه‌و منداڵه عێراقییه‌ی دوو ده‌ست و دوو قاچی زیاده‌ی هه‌بوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ریگرت
حاڵه‌ته‌كه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه و تا ئێستا 5 تا 6 حاڵه‌تی له‌و جۆره له جیهان بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی عێراقی له كاتی له دایكبوونیدا له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر منداڵێكی ئاسایی دوو ده‌ست و دوو قاچی هه‌بێت، ئه‌و چوار ده‌ست و چوار قاچی هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی هیندستان چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ لابردنی ئه‌و به‌شه زیادانه‌ی جه‌سته‌ی بۆكراوه كه به سكیه‌وه نووسابوو، سه‌ره‌نجام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌كه‌وتوو بوو و پزیشكه‌كان توانییان له‌و كێشه گه‌وره‌یه رزگاری بكه‌ن.
حاڵه‌ته‌ی ئه‌و منداڵه عێراقییه زۆر ده‌گمه‌نه ، ئه‌و ناوی "كه‌ره‌م"ـه و ته‌مه‌نی 7 مانگانه، ته‌نها 5 تا 6 حاڵه‌تی وه‌كو ئه‌و له هه‌موو جیهاندا تۆماركراوه.
پزیشكه‌كان هۆكاری دروستبوونی حاڵه‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كۆرپه‌له‌كه له ناو ره‌حمی دایكدایه و ده‌ڵێن" له‌وێدا به‌هۆی پێكه‌وه نووسان رووده‌دات".
سه‌ره‌نجام باوكی منداڵه‌كه‌ی ده‌باته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك شاری نیودلهی پایته‌ختی هیندستان و پزیشكه‌كانیش 3 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و به‌شه زیادانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ده‌كه‌ن و له‌و كێشه‌یه رزگار ده‌بێت.
گوروف راتوور، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی به‌شداریی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی كردووه ده‌ڵێت" كاتێك منداڵه‌كه‌یان هێنا ته‌مه‌نی ته‌نها 2 مانگ بوو، حاڵه‌ته‌كه‌شی زۆر ده‌گمه‌ن بوو، پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی جایبی، یه‌كه‌مجار توانیان دوو قاچه زیاده‌كه له سكی بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری دیكه ئه‌و به‌شه زیادهكانیشیان بۆ لادا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)