دیبالا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا بڕیاری خۆیدا
ترسی له ریمۆنتادایه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌یه
دیبالای هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا ئاماده‌یی خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: به ڕێژه‌ی 100% بۆ جه‌نگی بارسا ئاماده‌م.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 نیسانی 2017، پاوڵۆ دیبالا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی ته‌واوه، ده‌شڵێت: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ ئێمه قورس ده‌بێت، چونكه پێشتر بینیمان پاریس سانجێرمان چی به‌سه‌رهات.
دیبالا هانده‌رانی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌شداریی له یارییه‌كه ده‌كات و گه‌وره‌ترین كۆشش بۆ گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ده‌كات.
دیبالا له باره‌ی به‌راوردكردنی به مێسی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: هه‌رگیز به‌مجۆره قسانه توڕه نابم، به‌ڵكوو هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام پێویسته جیهان واز له‌م به‌راوردكارییه بهێنێت و چێژ له (مێسی)ـه‌كه‌ی بارسا وه‌ربگرن.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.