هه‌موو شتێك ئاشكرا بوو، بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی ده‌ستنیشان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنای دركاند و رایگه‌یاندووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، ڤاڵڤێردی شوێنی ئێنریكی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا كه هه‌میشه زۆرترین هه‌واڵی دروست له باره‌ی بارسا بڵاو ده‌كاته‌وه، ئاشكرای كردووه كه جۆسێپ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌رنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری ئاتڵێتیك بلباو گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ڤاڵڤێردی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلباو ره‌ت كردۆته‌وه و بڕیاریداوه جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و كامپ نوو بپێچێته‌وه.
لویز ئێنریكی كه ماوه‌ی 3 وه‌رزه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه، بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له بارسا بكات.
