ئانچیلۆتی هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
جیرۆم بواتینگ، به‌رگریكاری بایرن میونشن له تویته‌ر دڵنیایی دایه هانده‌رانی كه به ته‌واوه‌تی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه.
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه بواتینگ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دووخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بواتینگ به تویتێك هه‌موولایه‌كی شۆك كرد، كاتێك له تویته‌ری فه‌رمی خۆی گڵۆپی سه‌وزی بۆ خۆی هه‌ڵكرد و نووسیویه‌تی: هه‌رگیز ته‌سلیم نابم و بۆ یارییه‌كه به‌ڕێوه‌م.
جیرۆم بواتینگ له یاریی رابردووی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی ئازار و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌كه‌ی پێكانه‌ی پێشووی هاته‌وه، ئه‌مشه‌ویش له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید له یارییه‌كی چاره‌نووسساز شه‌ڕی ده‌ستخستنی بلیتێكی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن.