مۆسكۆ به‌رگرى ئاسمانى خسته ئاماده‌باشييه‌وه
بریتین له سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 300 و ئێس 400 و بانتسير – ئێس
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، يه‌كه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى شارى مۆسكۆى له چوارچێوه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى ئاماده‌يى كۆتايى ماوه‌ى مه‌شقى زستانه خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا روونيكرده‌وه، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 300 و ئێس 400 و بانتسير – ئێس و وێستگه جۆراوجۆره‌كانى رادار به‌شدارييان له‌و مه‌شقانه كردووه.
هه‌روه‌ها يه‌كه‌كانى به‌رگرى مووشه‌كى ئاسمانى و هێزه‌كانى رادار مه‌شقيان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى پێگه‌كانيان كردووه، وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ له‌به‌رچاوگرتنى حاڵه‌تى نائاسايى و جه‌نگ.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه له‌و راهێنان و مه‌شقانه‌دا زياتر له هه‌زار سه‌رباز و 100 ده‌زگا و ئامێرى سه‌ربازى به‌شدارييان كردووه.