ئه‌و بكوژه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك ده‌ركه‌وت خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بكوژه‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك، پیاوێكی به ساڵاچووی كوشت، ئه‌مڕۆ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا خۆی كوشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ستیڤ ستیڤنسز 37 ساڵ، ئه‌و كاته‌ی پۆلیس به ئۆتۆمبێل به دوای كه‌وتوون، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام راگرتووه، به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس بگه‌نه لای و ده‌ستگیری بكه‌ن، خۆی كوشتووه.
ئه‌و بكوژه پێشتر له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك، پیاوێكی به ساڵاچووی كوشت و دواتریش پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا، له پێنج ویلایه‌ت هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی ده‌ستپێكرد، بڕی 50 هه‌زار دۆلاریشی وه‌ك پاداشت بۆ ئه‌و كه‌سه دیاریكرد، كه زانیاری له باره‌یه‌وه بدات.