لە ماوەی چوار ساڵدا 30 وڵات گه‌ڕاوه
به‌هۆی ئه‌زموونه‌كه‌یه‌وه كچان هان ده‌دات خێزانه‌كانیان قایل بكه‌ن بۆ گه‌شتكردن
K24 - هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده له وڵاتانی ئیسلامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بە ھۆی دابونەریتەكەوە، گه‌شتی كچان به ته‌نیا ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام یارا یه‌حیای 27 ساڵی له ماوه‌ی چوار ساڵدا بۆ 30 وڵات گه‌شتی كردووه.
ئەم كچه میسرییه، قه‌ناعه‌تی به كه‌سوكاری هێناوه، به‌وه‌ی كه گه‌شت قازانجێكی زیاتری هه‌یه له به‌ربه‌ستی دابونه‌ریت. پاشان له ماوه‌ی چوار ساڵدا بۆ زیاتر له 30 وڵات له ئه‌وروپا و ئاسیا گه‌شتی كرد و ئیستا پلانی هه‌یه سه‌دانی شه‌ش وڵاتی ئهقریقا بكات.
حه‌زی یارا بۆ گه‌شتكردن له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا سه‌رهه‌ڵدا، پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یۆنانی كرد و دواتر گرنگی به گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی دیكه‌دا، هه‌ر وه‌ك ده‌ڵێت "گه‌شت ژیانه".
ئه‌م كچه میسرییه، ته‌واوی كچان بۆ گه‌شتكردن هان ده‌دات و له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك، گرنگی گه‌شت بۆ كچان خستووه‌ته‌ڕوو.
لە باەی گەشتەكانییەوە، یارا دەڵێت بە ھۆیەوە كەسایەتییەكەی زۆر گۆڕاوە، بۆ ئەوەش ئاماژە بە سێ خاڵی گرنگ دەكات، یەكەم، قبوڵكردنی كەسانی دیكە بێ بەرچاوگرتنی رەگەز و كلتور. دووەم، نەرمی نواندنێكی زۆرتر لە جاران. قبوڵكردنی ھەر شتێكی لە ناكاوە روودەدات و دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵدا بكات. ھەر لەم بارەوە ئەم كچە میسرییە گووتی لە كاتی گەشت رووبەڕووی كەسانێك بە ئەزموونی زۆر دەبینەوە.
لە خاڵی سێیەمدا باس لە متمانە بە خۆبوون دەكات، كە لە كاتی گەشتكردن بەدەست دێنین و به‌هۆی ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كه‌ی له بواری گه‌شت، بڕیاریداوه په‌یامێكی تایبه‌ت ئاراسته‌ی دایكانی میسر بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان له باره‌ی كاریگه‌ری په‌روه‌رده و دابونه‌ریتی بیانی به‌سه‌ر كچه‌كانیان.
یارا به هۆی ئه‌زموونه‌كه‌یه‌وه 10 ئامۆژگاری پێشكه‌ش به كچان ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بێ دوودڵی گه‌شت بكه‌ن:
له وانه ده‌ستنیشانكردنی گرنگی گه‌شت، حه‌زكردن به ده‌ریا یان چیا یان مێژوو و رۆشنبیری. دیاریكردنی نییه‌تی سه‌ردان له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ز، به‌تایبه‌تی بودجه. دیاریكردنی تێچوونی سه‌ره‌تایی له‌وانه بلیتی فڕۆكه، ڤیزا و جلوبه‌رگی گه‌رم بۆ شوێنی سارد.
هه‌روه‌ها وڵاتانی ئاسیا به ئه‌منتر ده‌زانێت بۆ كچانی باڵاپۆش و رووبه‌ڕووی هیچ جۆره رهگهزپهرستییهك نابنه‌وه. شوێنی مانه‌وه‌ش به گرنگ ده‌زانێت كه بۆ خۆی زیاتر له Hostels ده‌مێنێته‌وه، چونكه تێچوونه‌كه‌ی كه‌متره. باس له مانه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خێزان یان كه‌سێك ده‌كات، كه له رێگه‌ی پێگه‌ی CouchSurfing به‌ده‌ستهێناوه.
پێشی وایه به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه، كچان ده‌توانن به ئاسانی قه‌ناعه‌ت به كه‌سوكاریان بێنن بۆ گه‌شتكردن.
سه‌رچاوه: sharkiatoday
