فه‌یسبووك جیهانێكی تایبه‌ت به‌خۆی داده‌مه‌زرێنێت
له دووری سه‌دان كیلۆمه‌تره‌وه به‌كارهێنه‌ران به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پرۆژه‌یه‌كی نوێی تایبه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ران راگه‌یاند، ئه‌ویش درووستكردنی جیهانێكی تایبه‌ته به‌ناوی Facebook Spaces ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران له‌و جیهانه تایبه‌ته، بتوانن به دۆست و هاوڕێكانییان بگه‌ن.
پرۆژه‌كه بریتییه له جیهانێك، كه له رێگه‌ی VR بۆكسه‌وه ده‌بێت و به‌كارهێنه‌ر، وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی، ده‌چێته ناو جیهانه خه‌یاڵییه‌كه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به یه‌ك ده‌گه‌ن.