به ڤیدیۆ.. كلینی به‌هۆی مێسی به توندی له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی توڕه ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنای بێهیوا كرد و له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه، له كۆتایی یارییه‌كه، كلینی به‌رگریكاری یوڤی به‌هۆی دیمه‌نێكه‌وه له بۆنۆچی هاوڕێی توڕه ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و یوڤێ، لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یانه‌ی خانمه پیره‌كه 3 تا 4 جار به‌م شێوه‌یه بانگی مێسی ده‌كرد و ده‌یگوت: لیۆ، لیۆ، لیۆ ئاوڕبده‌وه و درێسهكهمان بگۆڕینه‌وه.؟
دوای بانگكردنێكی زۆر، مێسی ره‌زامه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و درێسهكهیان ده‌گۆڕنه‌وه.
له‌وكاته‌دا جۆرجیۆ كلینی به‌رگریكاری یوڤی خۆی له بۆنۆچی هاوڕێی توڕه‌ده‌كات و به‌هۆی ئه‌م دیمه‌نه‌وه په‌ست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو (كلینی)ـیش درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لویس سوارێز گۆڕییه‌وه.
بۆ بینی دیمه‌نه‌كه سه‌یری ئه‌م ڤیدۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.