وردهكاری و زانیاری نوێ له بارهی كوژرانی هاووڵاتییهك لهلایهن دوو كهسهوه
كهسوكارهكهی بۆ كوردستان 24 دهدوێن
K24 - ههولێر:
ئێوارەی 19 ئەم مانگە ھاووڵاتی نامیق محەمەد عەزیز، كە دانیشتووی شاری ھەولێرە و كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، لەلایەن دوو كەسەوە كوژراوە و نزیكەی 2500 دۆلاریشیان لێبردووە.
دواتر خانەوادەكەی لەرێگای كامێرای چاودێری ماڵانەوە تۆمەتباران دەدۆزنەوە و رادەستی بنكەی پۆلیسیان دەكەن، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێرەوە پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
كوردستان 24 ئهو گرته ڤیدیۆییهی دهستكهوتووه، كه تێیدا دهردهكهوێت تۆمهتبارهكان هاووڵاتییهكه دهبهن و سواری ئۆتۆمبێلهكهیان دهكهن.
لەم ماڵە جگە لە دەنگی گریان ھاوار، ھیچی شتێكی دیكە نابیسترێت, ھاوسەر و كچەكانی بە كوڵ دەگرین و داوای گەڕانەوەی دەكەن، بەڵام نامیق ئیدی رۆیشتووە و جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە ئەم ماڵە، دیمەنی گریانی منداڵە بچووكەكانی نامیق ھێندە كاریگەرن تەنانەت دڵرەقترین كەسەكانیش دەھێننە گریان، ئەمە ھاوسەری نامیقە دوای 37 ساڵ پێكەوە ژیان، دوو كەس ئێوارەی 19 ی ئەم مانگە بۆ ھەمیشە لەیەكتری كردن، ئەو كە ھێشتا تەسبیحی ھاوسەرەكەی لەدەستدایە، چیرۆكی بەر لە كوشتنەكە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە.
نامیق مەحەمەد ساڵی 1961 لەدایك بووە، كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، ئێوارەی 19 ئەم مانگە دوو كەسی ناسیاوی خۆی نامیق لەگەڵ خۆیان دەبەن، بە بیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆ بكڕن، بەڵام لە ڕێگا بەخۆڕایی مردنی پێدەبەخسشن ، لەدەرەوەی شاری ھەولێریش تەرمەكەی فرێدەدەن و 20 تا 25 وەرەقەی دۆلاریش لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئەمە كوڕی گەورەیەتی بوەتە سەبووری خوشكەكانی بۆنی باوكیانی لێدەكەن، ئەو رووداوی دوای كوشتنەكە بۆ كوردستان 24 دەگێڕێتەوە.
برا و كەس و كاری نامیقی تەمەن 56 ساڵ، رەتی دەكەنەوە ئەوان كێشەیان لەگەڵ كەس ھەبووبێت.داواكاریشیان لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەیە.
پۆلیسی ھەولێر بۆ كوردستان24 ئەوەی پشتراستكردەوە تۆمەتبارانی كوشتنی نامیق مەحەمەد دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە، نامیق مەحەمەد، دوای خۆی یازدە منداڵی بەجێھێشتووە، 4 كوڕ و 7 كچ تاكو ئێستاش خانەوادەكەی ئامادەبوونە پرسەی ماتەمینی بۆ دابنێن ، ئێستا ئەركی سەختیش كەوتوەتە سەر كازم تا لە دوای باوكی 12 سەر خێزان بەخێو بكات.