پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆنترۆڵی خولی باسكه‌ی عێراقی كرد
پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م یانه‌كانی راماڵی بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن
خولی پله‌یه‌كی باسكه‌ی عێراق به به‌شداریی 8 یانه له شاری كه‌ربه‌لا كۆتایی هات و یانه‌یه‌كی كوردی بووه پاڵه‌وان و بۆ خولی نایابی باسكه‌ی عێراق سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 5 یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی شكست بێت و هاوشانی یانه‌یه‌كی به‌سرا بۆ خولی نایابی باسكه‌ی عێراق سه‌ركه‌وتن.

له خوله‌كه‌دا، محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌بار یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشان كرا.

ره‌ڤه‌ند حه‌مید یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خه‌ڵاتی باشترین (دابه‌شكار)ـی وه‌رگرت، به‌وپێیه‌ی ئاستێكی سه‌رنجڕاكیشی له خوله‌كه پێشكه‌ش كرد.
خولی پله‌یه‌كی باسكه‌ی عێراق له رۆژی 15 ئه‌م مانگه به به‌شداری 8 یانه ده‌ستیپێكرد و له رۆژی 18ـی هه‌مان مانگ كۆتایی هات.