ئێنریكی له باره‌ی یاری كلاسیكۆ هاته ده‌نگ
باس له پلان و شێوازی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات
ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌بێ نێیماریش بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌وه خۆش نابێت كه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یارییه‌كه ببه‌یته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 نیسانی 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاری كلاسیكۆ، پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
ئێنریكی ده‌شڵێت: له دوای ده‌رچوونمان له چامپیۆنزلیگ، نامانه‌وێت هیچ ده‌رفه‌تی دیكه له‌ده‌ست بده‌ین، ئه‌م یارییه‌ش بۆ ئێمه هاوشێوه‌ی یاریی كۆتاییه و ده‌توانین به‌بێ نێیماریش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
ئێنریكی له باره‌ی شێوازی یاریكردنیشی ده‌ڵێت: شێوازی ئێمه ئاشكرایه و بۆ گۆڵكردن ده‌چینه یاریگه‌ی سانتیاگۆ، ئه‌م یاریگه‌یه‌ش بۆ ئێمه نامۆ نییه و پێشتر له‌م یاریگه‌یه مێژووی گه‌وره‌مان نوسیوه‌ته‌وه.
له باره‌ی تیروپشكی چامپیۆنزلیك، ئێنریكی ده‌ڵێت: به‌ریه‌ككه‌وتنی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یارییه‌كی به‌هێز ده‌بێت.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 21:45 خولهك، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.