ڤيديۆ.. منداڵێكى كورد له ئه‌سته‌نبوڵ گۆرانى بۆ كوبانێ ده‌ڵێت
وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له توركيا كردووه و له ئه‌سته‌نبوڵ گيرساونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له شه‌قامى تهقسيمى ئه‌سته‌نبوڵ گرته‌ى ڤيديۆيى كچه منداڵێكى كوردى تۆمار كردووه كه به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى گۆرانى بۆ كوبانێ ده‌چڕێت.
پێده‌چێت ئه‌و كچه منداڵى يه‌كێك له‌و خێزانانه‌ى كوبانێ بێت كه به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويان له توركيا كردووه و له ئه‌سته‌نبوڵ گيرساونه‌ته‌وه.
شهنيا حه‌سن له واڵى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك گرته‌ى ڤيديۆيه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گله‌يى له چاره‌نووس و ره‌وشى كورد كردووه و نووسيويه‌تى: ئەو سێ مانگەی من لەتورکیام تێبینیم کرد بەشێک لەکوردەکان دژی یەکتر بوون، یەکتریان بەخراپ و دز ناوزەند دەکرد، کورد چەندین ساڵە بەدەستی خۆیان لەیەکتری ئەدەن، دژی ئازادین، مەیلى دەرخستن و ویستی دەسەڵات لە خوێنیاندایە.