ئارسێناڵ له كڕینی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك ده‌بێته‌وه
ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مه‌سعوود ئۆزیل
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا، یانه‌ی ئارسێناڵ به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره توركه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 نیسانی 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئاردا تورانی ناوه‌ڕاستكاری توركی به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردن بڕیاریداوه یانه‌ی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و ڕووبكاته یانه‌ی ئارسێناڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێرانی یانه‌ی ئارسێناڵ گفتوگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاردا تورانی ته‌مه‌ن 30 ده‌ستپێكردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌ستبه‌رداری مه‌سعوود ئۆزیل ده‌بێت، ڤینگه‌ر ده‌یه‌وێت ئاردا بكاته شوێنگره‌وه‌ی یاریزانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه.
ئاردا توران سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای توركیا بوو، دواتر له 2011 په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا كرد، له هاوینی 2015 به‌ره‌و بارسێلۆنا گواسترایه‌وه.
