بارسێلۆنا مێژووییه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ ناوبژیوانی كلاسیكۆی ئه‌مجاره هه‌یه
ریال مه‌درید بیره‌وه‌ری خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه هه‌یه
ئه‌لیخاندرۆ خۆزی هێرناندیز، یاری كلاسیكۆی سبه‌ی له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ڕێوه ده‌بات، یانه شایانه مێژوویه‌كی باشتری له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه هه‌یه.
خۆزێ هیرناندز،1982 له لاس پاڵماس له دایكبووه، به ناوبژیوانه كه‌نارییه‌كه ناوبانگی ده‌ركردووه، ئه‌م ناوژیوانه ئیسپانیه له ساڵی 2004 ـه‌وه كاری ناوبژیوانی ده‌كات و له 2014 وه‌كو ناوبژیوانی باوه‌رپێكراو له لایه‌ن فیفاوه دانی پێدانراوه.
ئه‌ڵیخاندرۆ، ئه‌م وه‌رزه 19 یاریی به‌رێوه‌بردووه، 15 یاریی له لایگا و یارییه‌كیش له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و 3 یارییش له یارییه‌كانی جامی شا بووه.
هیرناندز، هه‌ر ئه‌م وه‌رزه 3 یاریی ریال مه‌درید به‌رێوه‌بردووه، كه ریال له‌و 3 یارییه دوو بردنه‌وه و شكیستێیكی تۆماركردوه.
به‌هه‌مان شێوه 3 یاریی بۆ بارسێێالۆنا، به‌ریوه‌بردووه، بلوگرانا ل دوو یاریی براوه بووه یارییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر بووه.
ئه‌لخنادرۆ خۆزێ هیێرناندیز، له108 یاری له ژیانی پیشه‌گه‌ریی خۆی به‌ریوه‌بردووه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 12یارییدا، مێرنیگی9 جار براوه بووه، 3 جاریش دۆراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بارسا 11یاریی به‌رێوه بردووه و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له7 یاریی براوه بووه و له 3 یاریی به‌رامبه‌ر بووه ته‌نیا یارییه‌ك دۆڕاوه.
ئه‌لیخاندرۆ له ماوه‌ی كاریی ناویژیوانه‌یه‌تی97 كارتی زه‌ردی به‌رزكردۆ‌ته‌وه، 5 كارتی سوور و به رێژه‌یه‌ك له هه‌ر 4 یارییه‌ك یاریزانێكی ده‌ركردووه.
ئه‌مه دووه‌مینجاره كلاسیكۆ به‌رێوه‌ده‌بات و وه‌رزی 2015 -2016، له یاریگای كامپ ن‌و ریال مه‌درید به2-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.