ئه‌مرۆ رۆژێكی شووم و جه‌رگبڕه بۆ بارسێلۆنا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیسپانیا، بارسێلۆنا له رۆژێكی شووم رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری ده‌بێته‌وه.
له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هه‌موو ساڵێك له رۆژێ 23ـی نیسان مه‌راسیمی رێزگرتن بۆ قه‌شه جۆردی ساز ده‌كرێت و وه‌ك رۆژێكی پیرۆز له لایه‌ن هاونیشتیمانیانی كه‌ته‌لان سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌ر كاتێك له‌م رۆژه یاری كردبێت ئه‌نجامێكی خراپی هاتۆته ڕێ.
بارسێلۆنا له 23ـی نیسانی 2013 به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونش له چامپیۆنزلیگ تووشی شكستێكی گه‌وره بووه، كاتێك به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 2008، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد بووه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له یاریی چوونیش له ئۆڵدترافۆرد به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا و له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرا.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له 2002، بارسێلۆنا له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد، بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له لایه‌ن (زێدان و ماكمنمان) تۆمار كران.
رۆژه‌ڕه‌شه‌كانی بارسێلۆنا له 23ـی مانگ درێژه‌ی هه‌یه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 1975، له یاری پێشكۆتایی جامی ئه‌ورووپا، له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر لیدز یونایتد تووشی یه‌كسانبوون بوو، به‌مه‌ش ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد.
بارسێلۆنا له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 2017 كه به رۆژێكی شووم ناسراوه له كلاسیكۆ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك به‌یه‌ك بگه‌ن.