دوو كانديدى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن
مارى لوپين و ئيمانوێڵ ماكرون گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسییه‌كان له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا، به‌شداريان كرد و به گوێره‌ى ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردن له كۆى 11 كانديدى هه‌ڵبژاردن، هه‌ريه‌ك له مارى لوپين و ئيمانوێڵ ماكرون گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
مارین لۆپین (48 ساڵان) له پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی
مارین لۆپینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه له ساڵی 2011 وه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ئه‌و پارته‌ی باوكی دایمه‌زراند، ده‌یه‌وێت "فه‌ڕه‌نسا بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه"" ئه‌و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ به‌و رێگایه زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه، یان به‌و رێگه‌ی وای له زۆرینه‌ی بریتانییه‌كان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
لۆپین ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، هه‌م فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دێنێته ده‌ره‌وه و هه‌م موسڵمان و په‌نابه‌ره‌كان له قاڵب ده‌دات و ره‌گ و ریشه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش له بنه‌وه ده‌رده‌هێنێت"
مارین سالی 2012 یه‌كه‌مجار خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو، به‌ڵام ته‌نها رێژه‌ی 17.9% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه. به‌گوێره‌ی ده‌رنجامی چه‌ند راپرسییه‌كیش له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه ئه‌مرۆ ده‌ستیپێكردووه، شان له شانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" ده‌دات، به‌ڵام له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له 7/5/2017 ناتوانێت سه‌ربكه‌وێت و ده‌یدۆڕێنێت.

ئیمانوێڵ ماكرۆن (39 ساڵان) له بزوتنه‌وه‌ی "بۆ پێشه‌وه!"
ئیمانوێڵ ماكرۆن، پێشتر زۆر لای فه‌ڕه‌نسییه‌كان ناسراو نه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2014 وه‌ك وه‌زیری ئابووری چووه ریزی حكومه‌تی ولاته‌كه‌یه‌وه، له مانگی ئابی ساڵی 2016 وه‌ك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی "بۆ پێشه‌وه!" خۆی خزانده پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پێگه‌ی خۆی له ناوه‌ندی مه‌یدانی سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌رخست.
ئه‌و كاندیده گه‌نجه "خاوه‌ن كاریزمایه" توانی سه‌رنجی حه‌شامه‌تێكی زۆر بۆ كه‌مپه‌ینه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابكێشێت، له هه‌مانكاتدا پاڵپشتی ده‌سته‌بژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی له هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ خۆی راكێشا، به‌ڵام له‌سه‌ری پێویسته خواست و خولیای نوێبوونه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا، له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان ساغبكاته‌وه و كه‌م شاره‌زاییه‌كه‌ی بگۆرێت به ئه‌زموونێكی قوڵ، چونكه پێشتر هیچ پۆستێكی باڵای به رێگای هه‌ڵبژاردن وه‌رنه‌گرتووه".
به گوێره‌ى پێشبينييه‌كان، ئه‌گه‌رى يه‌كجار زۆره ئه‌مانوێڵ ببێته سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و به‌مه‌ش ده‌بێته بچووكترين سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا.
ناوبراو وێستگه‌كانى ژيانى سه‌رنجى جيهانى به‌لاى خۆي‌دا راكێشاوه و له ته‌مه‌نێكى زۆر گه‌نجه‌وه توانيويه‌تى ببێته وه‌زير و له قۆناغه‌كانى خوێندندا په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له مامۆستاكانى درووستكردووه، كه 24 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بووه و دواتر هاوسه‌رگيريان كردووه.
هه‌رچه‌نده باوكى ناڕازى بوو له‌و هاوسه‌رگيرييه و ده‌يويست كوڕه‌كه‌ى لێى دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماكرۆن دژى ويستى باوكى وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر سوور بووه له سه‌ر هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى.

