له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌نگ به ئه‌ردۆغان دراوه
"فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانی ئه‌و بیرۆكه‌ی پێداون"
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له فه‌ڕه‌نسا، رۆژی 23/4/2017 له كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان، تووشی شۆك بوون، كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه و هیمای تایبه‌ت به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیایان بینی، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ده‌نگده‌رانه‌وه له چه‌ندین شار‌و ناوچه‌ی فه‌ڕه‌نسا خرابوونه ناو سندوقه‌كانه‌وه.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌تی توركی" ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی هه‌ڵگری وڵاتینامه‌ی فه‌ڕه‌نسین و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، رۆژی ده‌نگدانه‌كه، هێڵیان به‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسادا هێناوه و له ته‌نیشته‌وه ناوی "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆككۆماری توركیایان نووسیووه".
هه‌روه‌ها له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و سه‌یردا، یه‌كێك له‌و توركانه، نامه‌یه‌كی له‌ناو زه‌رفێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ كارته‌كانی ده‌نگدان به‌كارهێنراوه داناوه و له نامه‌كه‌دا نووسیوویه‌تی " ناكرێت ده‌نگ به هیچ كه‌سێكی دیكه بدرێت جگه له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان، هیوادارم سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بتوانێت فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر ئه‌وروپادا بسه‌پێنێت".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی توركیا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ داواكاریی فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانی شاری "تییایس"ـی فه‌ڕه‌نسی به ناوی "موراد غه‌زلی" ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و به خه‌ڵكی گوتووه" له جێگه‌ی ناوی كاندیده‌كان، ناوی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له لیسته‌كه‌دا بنووسن".
چونكه توركه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له رێفیراندۆمی وڵاته‌كه‌یاندا به "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كانی وڵاتی یه‌كه‌میان دابوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا توڕه بوون، چونكه داوایان لێ‌كردبوون به "نه‌خێر" ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگیانداوه.