ئه‌و كه‌سانه بناسه پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵی بوونه‌ته فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كانیان
بچوكترینیان ته‌مه‌نی 28 ساڵه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌میشه خه‌ڵكیی، ته‌مه‌ن و سه‌رسپێتی وه‌ك یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی فه‌رمانڕه‌واو پاشا‌كان ده‌بینن، به‌ڵام ئێستا وێنه‌كه گۆڕاوه، فه‌رمانڕه‌وا زۆرن ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 40 ساڵ.
ڤانیسا دامبرۆسیۆ، ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵانه، ئه‌و بچوكترین سه‌رۆكی جیهانه ئێستا، پۆستی فه‌ره‌مانڕه‌وایه‌تی "سان مارینۆ" به‌رێوه‌ده‌بات.
ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی جیهانن كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 40 ساڵی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Business Insider ئه‌مانه بچوكترین 8 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانن له ته‌مه‌نی 39 ساڵانه‌وه بۆ ته‌مه‌نی 28 ساڵان پۆلێنكراون.
8- ڤۆلۆدێمير گروسمان - 39 ساڵان

بچوكترین سه‌رۆكوه‌زیرانه له ئۆكرانیا، له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه له مانگی ئه‌پریل / نیسانی ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و هاوپه‌یمانی باوه‌ڕپێكراوی "پترۆ پورۆشینكۆیه، كه له ساڵی 2014 وه ده‌سه‌ڵاتی له‌و وڵاته گرتووه‌ته ده‌ست، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه داپڵۆسێنه‌ره‌كه "ڤیكتۆر یانكۆڤیچ" هاوپه‌یمانه‌كه‌ی رووسیا له كارلادرا.
7- يۆری راتاس - 38 ساڵان

سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ئیستۆنیایه، مانگی 11 ساڵی 2016 ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه و سه‌ركرده‌ی پارتی میانڕۆی ئه‌و وڵاته‌یه.
6- ساڵح عه‌لی سه‌مه‌د - 38 ساڵان

رێبه‌ری حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه، ئه‌و هێزه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه و سه‌نعای پایته‌ختیشیان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه و به پاڵپشتی ئه‌مریكا نه‌یاری ئه‌م هێزه‌ن، له یه‌مه‌ن حكومه‌تێكی كاتی له حوسییه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی خۆی هه‌یه".
5- ئه‌میل دیمیترییڤ - 38 ساڵان

له مانگی 1 ی ساڵی 2016 بووه به سه‌رۆكوه‌زیرانی مه‌كدۆنیا، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویدا كه نیكۆلا گرۆفیسكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێش خۆی، به‌هۆی سیخوڕیكردن و خستنه ژێر چاودێری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی، رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی بووه‌وه و ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
4- جیگمی خیزار نامجێل وانگشۆك - 37 ساڵان

پێنجه‌م پاشای وڵاتی "بۆتان"ـه، له ته‌مه‌نی 26 ساڵییه‌وه پاش ئه‌وه‌ی باوكی ته‌ختی پاشایه‌تی جێهێشت چووه‌ته سه‌ر ته‌خت، وانگشۆك ساڵی 2008 ده‌ستوورێكی نوێی بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دانا‌و وپاڵپشتیی بۆ دیموكراسییه‌ت ده‌ربڕی.
3 - شێخ ته‌میم كوڕی حه‌مه‌د ئالسانی - 36 ساڵان

ئه‌میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ره، ساڵی 2013 ده‌سه‌ڵاتی له وڵات گرته ده‌ست
2- كیم جۆنگ ئون - 33 ساڵان
كیم جۆنگ ئون، ته‌مه‌نی 33 ساڵان بوو كاتێك له ساڵی 2011 جێگه‌ی باوكی گرته‌وه و بووه سه‌ركرده‌ی باڵای كۆریای باكوور، داپڵۆسین و كرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی باوكی دژی نه‌یارانی له ناو دابڕاوترین وڵاتی جیهان درێژه‌پێداو و ئێستا ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانه.
1 - ڤانیسا دامبرۆسیۆ - 28 ساڵان

ڤانیسا فه‌رمانڕه‌وای سان مارینۆیه، وڵاتێكی چیایی ئه‌وروپی دووره ده‌ست، دامبرۆسیۆ، بچوكترین سه‌ركرده‌یه له هه‌موو وڵاتانی جیهان، ئه‌و شانبه‌شانی هاوبه‌شه‌كه‌ی "میما زاڤۆلی" تا مانگی 10 ی 2017 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌بات.