ئه‌ردۆغان شيكهرهوهيهكى سياسى فه‌ره‌نسا ده‌داته دادگا
به تۆمه‌تى هاندان بۆ هه‌وڵى كوشتن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سكاڵايه‌كى ياسايى له دژى شيكهرهوهيهكى سياسى فه‌ره‌نسايى تۆمار كرد، به تۆمه‌تى هاندان بۆ هه‌وڵى كوشتن.
پارێزه‌رى سه‌رۆكى توركيا حسێن ئهيدين، رايگه‌ياند، فيليب مورۆ ديڤارج، به تۆمه‌تى هاندان له دژى ئه‌ردۆغان و هێرشى راسته‌وخۆ، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
گوتيشى: ديڤارج، له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى فه‌ره‌نسى له باره‌ى راپرسى بۆ گۆڕينى ده‌ستوورى توركيا رايگه‌ياندبوو، هه‌وڵه‌كانى چاوگێڕانه‌وه به ئه‌نجامى راپرسى توركيا به بنبه‌ست گه‌يشتوون و دوو رێگه له‌به‌رده‌م به‌ره‌ى ناڕازيانى راپرسييه‌كه هه‌يه ئه‌وانيش يان شه‌ڕى ناوخۆ، كه ئه‌سته‌مه رووبدات و يانيش كوشتنى ئه‌ردۆغان، كه له‌م ره‌وشه‌دا ناكرێت له‌به‌ر چاو نه‌گيرێت و حسابى بۆ نه‌كرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان داوايكردووه، پشكنين بۆ عه‌قڵى ئه‌و شاره‌زا فهرهنسييه ئه‌نجامبدرێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان راشيگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بارى عه‌قڵى ديفارج ته‌ندرووسته ئه‌وا ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات لێكۆڵينه‌وه له‌و شاره‌زايه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئايا په‌يوه‌ندى هه‌يه به پارتى كرێكارانى كوردستان يان فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان داواشى له داواكارى توركيا كردووه، به‌ڵگه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و لێكۆڵينه‌وه ده‌ستپێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به ره‌سمى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى ئه‌و شيكه‌ره‌وه سياسييه‌ى فه‌ره‌نسا بكات.