كرملين داواى دانووستانى نێوان كابوڵ و تاڵيبان ده‌كات
200 سه‌ربازى ئه‌فغانى له نوێترين هێرشى تاڵيباندا كوژران و بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، هێرشى تاڵيبان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌يه‌كى ئه‌فغانستان له مه‌زار شه‌ريف ئه‌و راستييه دووپاتده‌كاته‌وه، كه ئێستا له هه‌موو كات پێويستتره كابوڵ راسته‌وخۆ دانووستان له‌گه‌ڵ تاڵيبان ده‌ستپێبكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاماده‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى پرۆسه‌ى ئاشته‌وايى نيشتيمانى له ئه‌فغانستان ده‌ربڕيوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ململانێى خوێناوى ناوخۆى ئه‌فغانستان هێور نابێته‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌يه‌كى درێژتريش هێزه‌كانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى له‌و وڵاته بمێننه‌وه و پشت به كۆمه‌كى ده‌ره‌كى له پێناو بنياتنانى ئاسايش و هێزى ئه‌منى ئه‌فغانى ببه‌سترێت.
رۆژى 21ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2016، هێزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانى هێرشيان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ى شاهين له نزيك شارى مه‌زارشه‌ريفى پارێزگاى بڵخى باكوورى ئه‌فغانستان و 200 سه‌ربازى ئه‌فغانى له‌و هێرشه‌دا كوژران و بريندار بوون.