له شه‌ش مانگى داهاتوودا برسێتى 20 مليۆن كه‌س ده‌كوژێت
ئه‌گه‌ر جيهان فريايان نه‌كه‌وێت.
K24 – هه‌ولێر:
جوزيه گرازيانودا سيلڤا، به‌ڕێوبه‌رى گشتيى رێكخراوى خۆراك و كشتو‌كاڵى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، تا كۆتايى ئه‌مساڵ 20 مليۆن كه‌س له جيهاندا به هۆى برسێتييه‌وه ده‌مرن، ئه‌گه‌ر جيهان فريايان نه‌كه‌وێت.
له ميانى كردنه‌وه‌ى خولى ئه‌نجوومه‌نى رێكخراوه‌كه له رۆما، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره گوتى: ئه‌گه‌ر شتێك نه‌كه‌ين 20 مليۆن كه‌س له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا ده‌مرن.
گوتيشى: برسێتى ته‌نيا مردنى به دواوه نييه، به‌ڵكو ره‌وشى ئاسايش و سه‌قامگيرى كۆمه‌ڵايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ناو ده‌بات و خه‌ڵك له گێژاوى نه‌بوونيدا ده‌مێنێته‌وه و ناچار ده‌بن ته‌نيا پشت به كۆمه‌كى ده‌ره‌كى بۆ ده‌يان ساڵى ديكه ببه‌ستن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه، پێويسته هه‌نگاو به‌په‌له بنرێت بۆ رزگاركردنى گيانى مليۆنان كه‌س له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى نايجيريا، سۆماڵ، باشوورى سودان و يه‌مه‌ن.