چيرۆكى ئه‌و ژنه‌ى داعشێكى بريتانى له مهغريبهوه به رێى توركيادا گه‌ياندييه ره‌ققه مرۆڤ شۆك ده‌كات (وێنه+ڤيديۆ)
دوو هاوسه‌رى كوژراون و له يه‌كێكيشيان جيابووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئيسلام ميتات، كچێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵى مهغريبييه و ئه‌و ده‌ويست ببێته ديزاينه‌رى جلوبه‌رگ، له رێى ئينته‌رنێته‌وه بريتانييهكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانى ده‌ناسێت و دواى هاوسه‌رگيرى ده‌ڕواته ئه‌فغانستان و پاشان له رێى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ده‌چێته سووريا و په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌كات و دواى كوژرانى دوو مێرد و جيابوونهوهى له مێردێكى ديكه‌ى، خۆى له‌گه‌ڵ ژنێكى ئێزدى له ژێر ده‌ستى داعش رزگارده‌كات و ده‌گاته لاى هێزى يه‌كينه‌كانى سه‌ر به هه‌سه‌ده له رۆژئاواى كوردستان.
له ماوه‌ى سێ ساڵدا ئه‌و ژنه له باره‌گاكانى داعشدا له سووريا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ 3 چه‌كدارى داعش كردووه و دوانيان كوژراوون.
دواتر توانى له ره‌ققه‌وه رابكات و خۆى و منداڵێكى گه‌يشتنه لاى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى سه‌ر به په‌يه‌ده دهستڕۆيشتوون تێيدا ئه‌و ژنهيان گواستووه‌ته‌وه بۆ قاميشلى له رۆژئاواى كوردستان.
ئيسلام مه‌تاتا ئێستا له لاى ده‌سته‌ى ژنانى ئيداره‌ى خۆجێى شارى قاميشلۆ ژيان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئيسلام، ده‌ڵێت: ده‌مويست له بوارى ديزايى جلوبه‌رگ بخوێنم. وام ده‌زانى خه‌ليل ئه‌حمه‌دى بريتانى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانى هاوكاريم ده‌كات بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام رێك پێچه‌وانه بوو.
ئه‌و ژنه له 2014دا هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه ناسيوه و دواى هاوسه‌رگيرى سه‌ردانى دوبهيان كردووه.
ويستوويانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بريتانيا و له‌وێ خه‌ريكى خوێندن له بوارى ديزاينى جلوبه‌رگ بێت.

له دوبه‌ى، ئيسلام، هاوسه‌ره‌كه‌ى به جۆرێكى ديكه ده‌بينێت و ده‌ستبه‌جێ ميكياژ و جلى ره‌نگاوره‌نگى لێ قه‌ده‌غه ده‌كات. له باتى بريتانيا رووده‌كه‌نه ئه‌فغانستان و له‌وێ دوو مانگ له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه.
له‌وێ ئيسلام زۆر ده‌ترسێت و نان و ئاو و خه‌وى لێ حه‌رام ده‌بێت.
دواى ئه‌و ماوه‌يه، خه‌ليل ئه‌حمه‌د و ئيسلام ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوبه‌ى و له‌وێ خه‌ليل پێى ده‌ڵێت ميكياژ بكه و جلى ره‌نگاوره‌نگ له‌به‌ر بكه، بۆ ئه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه كارئاسانيان بۆ بكرێت و به ئاسانى بگه‌نه ئه‌سته‌نبوڵ.
وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆرينه‌ى ره‌هاى چه‌كداره بيانييه‌كانى داعش له رێى توركياوه په‌ڕينه‌وه سووريا، خهليليش به هه‌مان شێوه له رێى فڕۆكه‌خانه ره‌سمييه‌كانى توركياوه ده‌يه‌وێت خۆى بگه‌يه‌نێته داعش.
له ئه‌سته‌نبوڵ پياوێك چاوهڕێيان ده‌كات و ده‌يانگوازێته‌وه بۆ شارى غازى عه‌نتابى نزيك سنوورى سووريا.
.jpg)
ئيسلام ده‌ڵێت: چووينه ماڵێكى گه‌وره دوو به‌ش بوو، به‌شێكيان بۆ ژنان و يه‌كێكيشيان بۆ پياوان بوو. له‌وێ هه‌موو ره‌گه‌زێك هه‌بوون، سعوودى، فه‌ره‌نسى، جه‌زائيرى.
ئه‌مه رێك دواى دوو هه‌فته بووه له راگه‌ياندنى خيلافه‌ت له لايه‌ن داعشه‌وه له 29ى حوزه‌يرانى 2014.
ئيسلام له باره‌ى ئه‌و شوێنه‌وه ده‌ڵێت، هه‌موو ژنه‌كان كهيفساز و دڵخۆش بوون و ده‌يانوت ده‌چينه سه‌ر زه‌مينى خيلافه‌ت، به‌ڵام من ده‌گريام.
دواى شه‌ش مانگ له هاوسه‌رگيريان، ئيسلام له ئابى 2014دا خۆى له شارى منبجى سه‌ر به پارێزگاى حه‌له‌بى باكوورى سووريا ده‌بينێته‌وه.

ئيسلام ده‌شڵێت: هه‌موو جار به هاوسه‌ره‌كه‌مم ده‌وت بۆ ژيانت وێران كردم، بۆ پێت نه‌ده‌وتم تۆ به‌نيازى چى له‌سه‌ره‌تاوه، ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌يوت پێويسته گوێم لێ بگريت.
له ئهيلوولى 2014دا خه‌ليل بۆ ماوه‌ى مانگێك ده‌چێته سه‌ربازگه و دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ره‌ى شه‌ڕى كوبانێ. ئه‌و كاته ئيسلام دووگيان بووه به كوڕه‌كه‌ى.
مانگێك تێپه‌ڕ ناكات، هه‌واڵى كوژرانى هاوسه‌ره‌كه‌ى پێده‌گات.

له‌گه‌ڵ بيستنى هه‌واڵه‌كه، ئيسلام ده‌ست به گريان ده‌كات و زۆر بۆ كڵۆڵى و چاره‌ڕه‌شى خۆى ده‌گريێت، چونكه جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌سى ديكه‌ى نهناسيوه و ئه‌ويش كوژرا ئيدى بێ كه‌س و بێده‌ر مايهوه.
به‌و هۆيه‌وه ماڵى براى هاوسه‌ره‌كه‌ى، په‌يدا ده‌بن و ئيسلام ده‌به‌نه لاى خۆيان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ژيت، ئه‌مه له كاتێكدايه براى هاوسه‌ره‌كه‌شى له تكريت كوژراوه و منداڵه‌كانى ته‌نيا ماونه‌ته‌وه.
له كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه)، توانيان كوبانێ له ده‌ستى داعش به ته‌واوه‌تى رزگار بكه‌ن و چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه له به‌شه داگيركراوه‌كانى شاره‌كه ده‌رپه‌ڕێنن.
دواى مردنى هاوسه‌ر و شوبراكهى، داعش، ئيسلام و دشهكهى ده‌گوازنه‌وه بۆ ماڵێكى تايبه‌ت به ناوى ماڵى ميواندارى كه تايبه‌ت بووه به ژنانى چه‌كداره كوژراوه‌كان له شارى منبج و له‌وێ بۆ ماوه‌ى چوار مانگ له‌گه‌ڵ زۆرێك له ژنانى رووس و ئۆزبهكيدا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌موو مه‌شق و راهێنانێكى سه‌ربازى پێده‌كرێت.

ئيسلام ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده دووگيان بووم، به‌ڵام ناچار بووم مه‌شق له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك بكه‌م.
ئيسلام ده‌گاته ئه‌وه‌ى كه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ رووسى و ئۆزبهكييهكان ژيان به‌سه‌ر به‌رێت و داوا ده‌كات بيگوازنه‌وه بۆ شوێنێك له زمانيان تێبگات.
چه‌كدارانى داعش وه‌ڵامى داواكارييه‌كه‌ى ده‌ده‌نه‌وه و دهيگوازنهوه بۆ ماڵێكى ديكه‌ى ميواندارى له ده‌وروبه‌رى منبج كه تايبه‌ت بووه به ژمانى تونسى و فه‌ره‌نسى و مه‌غريبى و له‌وێش عه‌بدوڵڵاى كوڕى كه ئێستا ته‌مه‌نى دوو ساڵه له‌دايكده‌بێت.
له ئابى 2016 يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه سه‌ركردايه‌تى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيان ده‌كرد دواى 73 رۆژ شه‌ڕوپێكدادان توانيان شارى منبج كۆنترۆڵ بكه‌ن و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى داعش له‌و شاره بهێنن.
.jpg)
به گوێره‌ى رێساى كارپێكراوى داعش، هيچ ژنێكى بێ هاوسه‌ر و بێكه‌س بۆى نه‌بووه، ماڵى ميواندارى به‌جێبهێڵێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكات.
دواى 10 مانگ له مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى چه‌كدارێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانى به ناوى ئه‌بى عه‌بدوڵڵا كه هاوڕێى هاوسه‌ره‌كه‌ى بووه، داواى هاوسه‌رگيرى لێده‌كات و ئيسلاميش به داواكه‌ى رازى ده‌بێت.

ئه‌بى عه‌بدوڵڵا و هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌چنه ره‌ققه و هاوسه‌رگيريان زۆر ناخايه‌نێت، هاوسه‌ره‌كه‌ى رێگرى چوونه ده‌ره‌وه‌ى لێكردووه و ئيسلاميش نه‌يتوانيوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بگونجێت و جيابوونه‌ته‌وه.
دواى جيابوونهوهيان، چه‌كدارێكى داعش پێشنيازى كه‌سێكى هيندستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵى هاوسه‌رگيرى بكات و ناوى ئه‌بو ته‌ڵحه بووه و ئيسلاميش ده‌ست به‌جێ رازى ده‌بێت.
ئيسلام ماوه‌ى ساڵ و نيوێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى سێيه‌مى ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌و له‌وانى ديكه‌يان باشتر بوو.

له ئه‌بو ته‌ڵحه، كچێكى به ناوى ماريا ده‌بێت، كه ئێستا ته‌مه‌نى 10 مانگه.
ئه‌بو ته‌ڵحه مانگى رابردوو له شه‌ڕێكدا له ده‌وروبه‌رى ره‌ققه، به فيشه‌كى يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كوژرا.
ئيسلام ده‌ڵێت: كاتێك بيستم كوژراوه، بڕيارمدا له ره‌ققه ده‌ركه‌وم و هه‌موو شتێك به‌جێبهێڵم و له‌گه‌ڵ ژنێكى ئێزدى كه هاوسه‌رى يه‌كێك له ميره‌كانى داعش بوو رامكرد.
ئێستا ئيسلام له ژێر ده‌سه‌ڵاتى يهكينهكاندايه و ئاواته‌خوازه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاى كه‌سوكارى له مه‌غريب و به كوڵ ده‌گريێت و ده‌ڵێت نازانم چى به‌سه‌ر ژيانمدا دێت و تاوانى من و منداڵه‌كانم نه‌بوو.

سه‌رچاوه: هافينگتۆن پۆست.
و:ئ.ه