مارين لوپێن وازى له سه‌رۆكايه‌تى پارته‌كه‌ى هێنا
خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تى ته‌رخانكرد
K24 – هه‌ولێر:
دواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گه‌ڕى دووه‌مى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، مارين لۆپێن، له پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، له‌م شه‌وه‌وه به شێوه‌يه‌كى كاتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى پارته‌كه‌ى ده‌بێت و خۆى ته‌رخانده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن له گه‌ڕى دووه‌مى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا.
دوێنێ ده‌نگده‌رانى فه‌ره‌نسا، له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا، روويان له سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرد و به گوێره‌ى ئه‌نجامى ره‌سمى هه‌ڵبژاردن له كۆى 11 كانديدى هه‌ڵبژاردن، هه‌ريه‌ك له مارى لوپێن و ئيمانوێڵ ماكرون گه‌يشتنه خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجامى ره‌سمى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بڵاوكرايه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌نجامه ره‌سمييه‌كان، ماکرۆن 24.1%ی دەنگەکان و مارين لۆپێن 21.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و هه‌ردوو كانديد له گه‌ڕى دووه‌مى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
هاوكات، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، ئه‌مڕۆ پشتيوانى خۆى بۆ ركابه‌ره‌كه‌ى لۆپێن واته ئیمانوێڵ ماكرۆن (39 ساڵان) له بزوتنه‌وه‌ی (بۆ پێشه‌وه!) ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر لۆپێن ده‌ربچێت ئابوورى فه‌ره‌نسا دووچارى كاره‌سات ده‌بێت.
مارین لۆپینی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، كه له ساڵی 2011 وه سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، ئه‌و پارته‌ی باوكی دایمه‌زراند، ده‌یه‌وێت "فه‌ڕه‌نسا بۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه"" ئه‌و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژی موسڵمان و په‌نابه‌ران ده‌كات و ده‌یه‌وێت وه‌ك دۆناڵد تره‌مپ به‌و رێگایه زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه، یان به‌و رێگه‌ی وای له زۆرینه‌ی بریتانییه‌كان كرد له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیاندا.
لۆپین ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، هه‌م فه‌ڕه‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دێنێته ده‌ره‌وه و هه‌م موسڵمان و په‌نابه‌ره‌كان له قاڵب ده‌دات و ره‌گ و ریشه‌ی توندڕه‌وه‌كانیش له بنه‌وه ده‌رده‌هێنێت"
مارین سالی 2012 یه‌كه‌مجار خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو، به‌ڵام ته‌نها رێژه‌ی 17.9% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو. به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه.