خاڵى لاوازى كۆرياى باكوور ئاشكرا ده‌بێت
كۆرياى باكوور ناتوانێت مووشه‌كى كۆرياى باشوور و ئه‌مريكا تێكبشكێنێت
K24 – هه‌ولێر:
له راپۆرتێكدا كۆرياى باشوور، رايگه‌ياند، كۆرياى باكوور ناتوانێت مووشه‌كى كۆرياى باشوور و ئه‌مريكا تێكبشكێنێت و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين خاڵى لاوازى سوپاى كۆرياى باكووره.
ئه‌و ئه‌نجامه شاره‌زايانى سه‌ربازى له په‌يمانگه‌ى كێشه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى دوور له كۆرياى باشوور پێى گه‌يشتوون و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، له‌م قۆناغه‌دا سوپاى كۆرياى باكوور تواناى ئه‌وه‌ى نييه مووشه‌كه‌كانى كۆرياى باشوور و ئه‌مريكا تێكبشكێنێت.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه كۆرياى باكوور سيستمێكى قه‌ڵغانى دژه مووشه‌كى له بيۆنگ يانگى پايته‌خت و شوێنه هه‌ستياره سه‌ربازييه‌كان خستووه‌ته كار، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌زموونى كۆن كارده‌كه‌ن و تواناى نوێكردنه‌وه‌ى سيستمه‌كه‌يان نييه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه له ئێستادا بيۆنگ يانگ 179 مووشه‌كى زه‌وى ئاسمان له جۆرى "SA-2" هه‌يه كه مه‌ودايان 30 كيلۆمه‌تره و 38 مووشه‌كى جۆرى "SA-5" هه‌يه كه مه‌ودايان ده‌گاته 150 كيلۆمه‌تر و هه‌روه‌ها مووشه‌كى جۆرى "SA-3" هه‌يه كه مه‌وداى 15 كيلۆمه‌تره.
شاره‌زايانى كۆرياى باشوور ده‌ڵێن: مووشه‌كه‌كانى كۆرياى باكوور كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌يه‌ى په‌نجا و شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو و تايبه‌تمه‌نديان زۆر جياوازه له مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانى ئه‌مريكا.
ئه‌مه له كاتێكدايه به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆرياى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له دژى نه‌ياره‌كانيان ده‌كه‌ن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر سه‌روه‌رى وڵاته‌كه‌يان كه‌وته مه‌ترسييه‌وه.