دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه تۆپی زه‌به‌لاح تاقیده‌كاته‌وه
مانۆڕێكی دیكه‌ی به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له یادی دامه‌زراندنی سوپای وڵاته‌كه‌یدا، ته‌ماشای مانۆڕێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ده‌كات، كه به ته‌قه‌مه‌نی راسته‌قینه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌هۆی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ، گرژییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیادی كردووه.
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه" كۆریای باكوور ژماره‌یه‌كی زۆری یه‌كه‌كانی تۆپی دوورهاوێژی له ناوچه‌ی "وونسان" له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات، دامه‌زراندووه و به تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی راسته‌قینه مانۆڕه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه. مانۆڕه‌كه‌ش به‌هۆی 85 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای ئه‌و وڵاته‌وه بووه.
له وێنه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر تۆپی زه‌به‌لاح ده‌بینرێت ده‌ته‌قێنرێن و گوللـه تۆپه‌كان ئاراسته‌ی دوورگه‌یه‌كی بچووكی كه‌ناراوه‌كه ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له مانۆڕه‌كه‌دا، مووشه‌كی دژه كه‌شتیش ته‌قێنراوه.
هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشه كه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
هه‌ر بۆیه كه‌شتیگه‌لیی زه‌به‌لاحی كارڵ ڤینسنی بۆ مه‌شق و مانۆڕ به‌ره‌و نیمچه دوورگه‌ی كۆریی وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ پیۆنگ یانگ به‌ڕێكردووه.