ديمه‌شق به ده‌سته‌واژه‌ى "زبر" ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركياى كرد
ئه‌و هێرشانه‌ى به "دوژمنكارى بێ په‌رده‌ى ئه‌ردۆغان" وه‌سفكرد.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سووريا به ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕينى زبر و توند ئيدانه‌ى بۆردومانه‌كانى توركياى بۆ سه‌ر خاكى سووريا كرد و ئه‌و هێرشانه‌ى به "دوژمنكارى بێ په‌رده‌ى ئه‌ردۆغان" وه‌سفكرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى ره‌سمى حكومه‌تى سووريا، له سه‌ر زارى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا بڵاويكرده‌وه، كۆمارى عه‌ره‌بى سووريا به توندترين شێوه و زبرترين ئاماژه و ده‌ربڕين ئيدانه‌ى ئه‌و دوژمنكارييه روون و بێچه‌ند وچوونهى ئه‌ردۆغان ده‌كات، كه رۆژى 25ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017 كردييه سه‌ر سووريا و به فڕۆكه چه‌ند ناوچه‌يه‌كى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوورياى بۆردومانكرد و بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ده‌يان مه‌ده‌نى بێ‌تاوان له رۆڵه‌كانى گه‌لى سووريا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى گوتووه: كۆمارى عه‌ره‌بى سووريا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و دوژمنكارييهى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ياساى نێوده‌وڵه‌تى و جاڕنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و بنه‌ماى مامه‌ڵه‌ى باشى دراوسێيه‌تى يه‌كناگرێته‌وه و هۆشدارى توند ده‌ده‌ينه توركيا له باره‌ى شكاندنى سه‌روه‌رى خاك و گه‌لى سووريا.
سانا ئه‌وه‌شى له زارى سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ديمه‌شق داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ئه‌و دوژمنكارييه و سياسه‌ته‌كانى توركيا كه پشتيوانى تيرۆره ئيدانه بكه‌ن. (به گوێره‌ى گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه).
دوێنى سێشه‌ممه سوپاى توركيا رايگه‌ياند، فڕۆكه‌كانى بۆردومانى چه‌ند باره‌گايه‌كى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له شنگال و كێوى قه‌ره‌چوغ له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كردووه.
سوپاى توركيا ئه‌وه‌شى گوتبوو، ئامانجى له‌و هێرشانه هه‌ڵته‌كاندنى مۆڵگه‌ى تيرۆريستان بووه كه هێرشى تيرۆريستى ده‌كه‌نه سه‌ر توركيا.
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا سوپاى توركيا رايگه‌ياندبوو، 70 چه‌كدارى تيرۆريستى په‌كه‌كه‌يان له ئاكامى بۆردومانهكانيان كوشتووه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى دوێنێ سێشه‌ممه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا هۆشدارى توندى دايه توركيا له ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق.
هاوكات ئه‌مريكاش له راگه‌يه‌ندراوێكدا ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى ئاگادارى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بووبێت و گوتيشى: ئه‌مريكا نيگهرانييهكى قووڵى له باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى توركياوه هه‌يه.
سه‌رچاوه: سانا، RT.