ئێران ئيدانه‌ى هێرشه ئاسمانييهكهى توركيا ده‌كات
كۆمارى ئيسلامى ئێران ئيدانه‌ى هێرشه ئاسمانييه‌كانى توركياى بۆ سه‌ر عێراق كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ئيدانه‌ى هێرشه ئاسمانييه‌كانى توركياى بۆ سه‌ر عێراق كرد.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، هێرشى ئاسمانى توركيا بۆ سه‌ر خاكى عێراق ئيدانه ده‌كه‌ين.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ته‌لگرام، به‌هرام قاسمى نووسيويه‌تى: ئه‌و ره‌فتارانه ئاماژه‌ن بۆ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق و يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌ى و له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانى ياساى نێوده‌وڵه‌تييدا يه‌كناگرێته‌وه.
گوتيشى: تاران پشتيوانى هه‌ڵوێستى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌كات.
سوپاى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئامانجى له هێرشه ئاسمانييهكه له‌ناوبردنى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان بووه، له شنگال كه توركيا به پارتێكى تيرۆريست ده‌يناسێنێت.
هاوكات حكومه‌تى عێراق ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرد، كه بووه هۆى شه‌هيد بوونى 5 پێشمه‌رگه و برينداربوونى 9ى ديكه وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌يه‌كدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاشكراى كردبوو.
به‌ياننامه‌كه دوێنێ دواى هێرشه‌كان بڵاوكرايه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانه له شنگال و به ئامانجگرتنى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌شى "به قابيلى قبووڵ نييه" وه‌سفكرد.
هاوكات سه‌رۆكى حكومه‌تى ئيتحادى عێراقيش حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاشكرايكرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له رابردوودا توركيا له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن واژووى كردووه و به هۆيه‌وه سوپاى توركيا بۆى هه‌يه 10 كيلۆمه‌تر بێته ناوخاكى عێراق و راوه‌دووى نه‌ياره‌كانى بنێت له ئێستادا كارى پێ ناكرێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسى تاسى رووسيا.