سه‌ليم جبوورى: شه‌ڕى مووسڵ تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، تا دێت شه‌ڕى مووسڵ ئاڵۆزتر ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى رايگه‌ياند، تا دێت شه‌ڕى مووسڵ ئاڵۆزتر ده‌بێت.
سه‌ليم جبوورى داواشى له وڵاتانى جيهان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كرد، هاوكارى زياترى عێراق بكه‌ن، بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماو و ئاواره‌كان.
له ميانه‌ى وته‌يه‌كدا كه له ميانه‌ى سه‌ردانى باره‌گايه‌كى پۆليس له به‌شى خۆرئاواى مووسڵ پێشكه‌شيكرد، سه‌ليم جبوورى، گوتى: شه‌ڕى مووسڵ تا له كۆتاييه‌كه‌ى نزيكده‌بێته‌وه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
گوتيشى: تيرۆر هه‌موو رێگه‌يه‌ك بۆ ده‌ربازبوونى ده‌گرێته به‌ر و مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كاته قه‌ڵغانى مرۆيى و سياسه‌تى كوشتن و برسيكردن دژى هاووڵاتيان به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پشتيوانى سه‌ركه‌وتنى هێزه ئه‌منييه‌كان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات، كه توانيويانه به‌ده‌ستى بهێنن.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره شارى عێراقه له رووى زۆرى ژماره‌ى دانيشتوانه‌وه و له 10ى حوزه‌يرانى 2014 له لايه‌ن داعشه‌وه داگيركرا. له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به ئۆپراسيۆنێكى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستيپێكرد و تا ئێستا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.