داعش و تاڵيبان 91 چه‌كدار له يه‌كتر ده‌كوژن
چه‌كدارانى تاڵيبان زيانى زۆرتريان به‌ركه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌فغانستان رايانگه‌ياند، 91 چه‌كدار كوژراوون و ده‌يانى ديكه بريندار بوون، به هۆى شه‌ڕى نێوان رێكخراوى داعش و بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان له ناوچه‌ى درزابى ويلايه‌تى جوزجانى باكوورى ئه‌فغانستان.
محه‌ممه‌د ره‌زا غه‌فوورى گوته‌بێژى ويلايه‌ته‌كه، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى تاڵيبان زيانى زۆرتريان به‌ركه‌وتووه و شه‌ڕى نێوانيان له‌گه‌ڵ داعش به‌رده‌وامه.
گوتيشى: له ئاكامى پێكدادانه‌كاندا 76 چه‌كدارى تاڵيبان كوژراون و له به‌رامبه‌ريشدا داعش 15 چه‌كدارى كوژراوون.
له باره‌ى برينداره‌كانيشه‌وه گوتى: 56 چه‌كدارى تاڵيبان بريندار بوون و له به‌رامبه‌ردا 12 چه‌كدارى داعش پێكراوون.
عه‌بدولحه‌فيز خشيه، وته‌بێژى پۆليسى ناوچه‌كه رايگه‌ياندووه، شه‌ڕه‌كه‌ى داعش و تاڵيبان هيچ قوربانييه‌كى مه‌ده‌نى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا تاڵيبان په‌ره‌ى به هێرش و جموجۆڵه چه‌كدارييه‌كانى له دژى نه‌ياره‌كانى داوه. به تايبه‌تى له ويلايه‌ته‌كانى خوست و بڵخ و تاخار.
رۆژى 21ى ئه‌م مانگه له ئاكامى هێرشێكى تاڵيبان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى شاهينى نزيك مه‌زار شه‌ريف، 200 سه‌ربازى ئه‌فغانى كوژران و بريندار بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێيتد پرێس.